English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
ناسا ھەسارەیەکی ھاوشێوەی زەوی دەدۆزێتەوە 
2017-11-01 [04:06 AM]

ZNA- ھەولێر 


زانایانی بواری فەلەکناسی ٢٠ ھەسارەی دیکەیان دۆزیووتەوە کە پێشبینی دەکرێت ژیان لەسەری گونجاو بێت بۆ مرۆڤ . 

ئەم ٢٠ ھەسارەیە بەھۆی پرۆژەی بۆشایی ئاسمان کیبلەر دۆزراونەتەوە و ماوەی چەند ساڵێکە خەریکی گەڕانن بەدوای ئەو ھەسارانەی ھاوشێوەی زەوین .

بەوتەی زانایان فەلەکناسی ئەو ھەسارانە باشترین دەرفەت بە مرۆڤ دەبەخشن بە بوونی زیندەوەری دیکە لە بۆشایی ئاسمان, ھەروەھا کەشوھەوای ئەم ھەسارانە ھاوشێوەی کەشوھەوای زەوییە . 

لە نێو ئەم ھەسارانە ھەسارەی (kol – ٧٩٢٣,٠) نزیکترین ھەسارەیە لە زەوی , چونکە ساڵێکی ئەم ھەسارەیە بە ٣٩٥ رۆژ تەواو دەبێت . 

ئەم ھەسارەیە لە زۆر خەسڵەت لە زەوی نزیکە بەڵام کەمێک ساردترە ، ئەمەش بەھۆی ئەوەی لە خۆر دوورترە, لەگەڵ ئەوەش بەشێکی ئەم ھەسارەیە پلەکانی گەرما تێیدا ھاوشێوەی پلەکانی گەرمای سەر زەوییە . 

زانایان بە نیازن لە داھاتوودا کەشتیەکی ئاسمانی بۆ ھەسارەکە بنێرن بۆ ئەوەی لێکۆڵینەوەی زیاتری لەسەر بکات . 

یاسین ئەحمەد 
سەرچاوە / سکای نیوز 
 





ئەم هەواڵە 8170جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
یەکەم رووداوی ھاتووچۆی ئافرەتان لە سعودییە
مارێک ئافرەتێک قووت دەدات , تکایە سەرووی ١٨ ساڵ
یەکەم جارە ماسی لەم شێوەیە ببیندرێت
خۆی فڕێدەداتە بەردەم بارھەڵگرێک، بزانە چی لێدێت
پێکدادانی دوو فرۆکە
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad