English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
ئەوەی جگەرە نەکێشێت پاداشت دەکرێت 
2017-11-01 [05:52 AM]

ZNA- ھەولێر 


لەگەڵ ئەوەی جگەرە کێشان یەکێکە لە خووە خراپەکانی مرۆڤ , بەڵام لەگەڵ ئەوەش کۆمپانیاکان ھەموو ھەوڵێکی خۆیان دەدەن بۆ ئەوەی کارمەندەکانیان لەم خووە خراپە دوور بخەنەوە . 

لەمبارەیەوە کۆمپانیای بیالای ژاپۆنی کە لە بواری بازاڕکردن کار دەکات بڕیاریداوە ھەر کامەندێکی جگەر نەکێشێت ساڵانە شەش رۆژی زیاتر مۆڵەتی پێبدات. 

ئەم بیرۆکەیە لەلایەن ئەو کارمەندانە خرایە روو کە جگەر ناکێشن کاتێک تێبینیان کرد ئەو کارمەندانەی جگەر دەکێشن رۆژانە کاتێکی زیاتر لە دەرەوەی کۆمپانیا بەسەر دەبەن بەھۆی ئەوەی ناچارن بچنە دەرەوەی کۆمپانیا و دەست لە کارەکانیان ھەڵگرن بۆ ئەوەی جگەرە بکێشن . 

ئەم ھەنگاوەی کۆمپانیاکە بەمەبەستی ئەوەیە لەلایەک ھانی کارمەندەکانی بدات واز لە جگەرە کێشان بھێنن , لەلایەکی دیکەش پاداشتی ئەو کارمەندانە بکاتەوە کە جگەر ناکێشن و کاتی خۆیان بەفێڕۆ نادەن. 

یاسین ئەحمەد 
سەرچاوە / پێگەی رۆتانا
 





ئەم هەواڵە 32173جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
بەدڵنایی دوو جار سەیری دەکەیەوە ، منداڵێکی زۆر قشە
چەند دیمەنێکی لافاوی شاری شیراز لە ئێران
لە رووداوێکی ھاتووچۆ ئۆتۆمبێلێک دەفڕێت
منداڵێک لە ناو ئۆتۆمبێلی دایکی دەکەوێتە خوارەوە
ڤیدیۆیی .... بە ئاگر و شمشێر قژی ئافرەتان رێکدەخات
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad