English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
سەرکردەیەکی مافیا فەرمانی کوشتنی کچەکەی دەردەکات 
2017-11-01 [06:27 AM]

ZNA- ھەولێر 


 
لەگەڵ ئەوەی ھیچ شتێک لە رۆڵە بەنرختر نییە لە لای مرۆڤ ، بەڵام ھەندێک جار لەلای چەتەکان و باندەکانی مافیا منداڵەکانی خۆشیان دەبنە قوربانی بڕیارەکانیان . 

بینۆ سکادۆتۆ سەرکردەی یەکێک لە باندە مافیاکانی ئیتاڵیا گەرچی لە ئێستادا زیندانی کراوە , بەڵام داوای لە کوڕەکەی کردوە خوشکەکەی بکوژێت , تەنھا لەبەر ئەوەی کچەکەی پەیوەندی لەگەڵ ئەفسەرێکی پۆلیس داناوە. 

لێکوڵەرەوان دوای گەڕان و پشکنین بۆیان دەرکەوتووە کە بینۆ لە ماوەی رابردوو نامەی بۆ کوڕەکەی ناردوە تا خوشکەکەی بکوژێت , بەڵام کورەکە رەتیکردۆتەوە ئەم کارە بکات و بە باوکی گووتوە , من تەمەنم ٣٠ ساڵە و خۆم تووشی کێشەیەکی لەم جۆرە ناکەم ، دەتوانی خۆت ئەو کارە بکەیت . 

لە لێکۆڵینەوەکان دەرکەوتووە , کە بینۆ داوای لە بکوژێکی پیشەگەر کردوە ئەم کارەی بۆ بکات , بەڵام بکوژەکەش رەتیکردۆتەوە ئەم کارەی بۆ ئەنجامبدات و پێی گووتوە ئەم کارە تایبەتە بەخێزانەکەی خۆتان و من خۆم ناخەمە ناو ئەو کێشەیەوە. 

لە ئێستادا بینۆ لە زیندانە لەگەڵ ١٥ کەسی دیکەی باندەکەی  بەتۆمەتی وەرگرتنی پارە لە خەڵکی , بەڵام گەر بێتو ئەم تۆمەتەی بەسەر ساغ بێتەوە ئەوا ماوەی زیندانیەکەی زۆر دەبێت . 

یاسین ئەحمەد 
سەرچاوە / سکای نیوز 
 





ئەم هەواڵە 21004جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
فرۆکەوانێک بەم شێوەیە رێز لە مامۆستاکەی دەگرێت
کچێک بە موعجیزە رزگاری دەبێت
لە عێراق بەم شێوەیە ئاوی باران لادەدەن ، بە دڵنیایی دوو جار سەیری دەکەیەوە
چەند دیمەنێک لە لافاوەکە فەرەنسا
ڤیدیۆیی .. شەقامی خۆت و چانسی خۆت
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad