English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
نەتەوە یەکگرتووەکان: لە مانگی تشرینی یەکەم زیاتر له سەد هاوڵاتیی عێراقی کوژراون
2017-11-01 [06:56 AM]

ZNA- هەولێر


 

بە پێی ئەو ئامارەی ئەمڕۆ نێردەی نەتەوە یەکگرتووەکان بۆ ھاریکاریی عیراق(یونامی) ‏بڵاوی کردۆتەوە ، لە دەرەنجامی کردەوە توندوتیژی و تیرۆرستی و پێکدادانی چەکداری کە  لە مانگی تشرینی یەکەمی  ٢٠١٧دا ‏روویانداوە، ١١٤  ھاوڵاتی عیراقی کوژراون و ٢٤٤ کەسی دیکەش برینداربوون.

 

ژمارەی کوژراوانی مەدەنی بۆ مانگی تشرینی یەکەم  (کە پۆلیس ناگرێتەوە) ١٠٩  کەسە و ژمارەی بریندارەکانیش (کە ئەویش پۆلیس ناگرێتەوە) ٢٣٧ کەسە.

 

لەو ژمارەیە لە پارێزگای بەغدا، کە بەرکەوتەترین پارێزگایە، ‌ ١٧٧ مەدەنی بوونەتە قوربانی (٣٨ کوژراو و ١٣٩ بریندار)‌ . دوای ئەو پارێزگای ئەنبار دێت کە ئامارەکانی برتییە لە ٣٦ کوژراو و ٥٥ بریندار و ئاماری پارێزگای کەرکوکیش بریتییە لە ١٨ کوژراو و ٣٣ بریندار. ئاماری قوربانیانی مەدەنی پارێزگای  ئەنبار  یونامی لە بەڕێوەبەرایەتی تەندروستی پارێزگای ئەنبار وەریگرتووە و تا ٣١ی تشرینی یەکەمە .

 

 یونامی روونی دەکاتەوه: بە شێوەیەکی گشتی، یونامی رێگەی پشتڕاستکردنەوەی ئامارەکانی لە ناوچەکانی شەڕدا لێگیرابوو. ھەر بۆیە ئامارەکانی  رەنگە راستی و دروستی ژمارەکان دەرنەخەن بەھۆی نالەباری باری ئەمنیی و پچڕانی خزمەتەکانەوە. یونامی لە ھەندێ حاڵەتدا تەنھا توانیویەتی کە ھەندێک لە رووداوەکان بە شێوەی ھەندەکییانە (ناتەواو) پشتڕاست بکاتەوە. سەبارەت بە ژمارەی قوربانیانی پارێزگای ئەنبار ، ھەروەک لەسەرەوە ئاماژەی پێکراوە لە بەڕێوەبەرایەتی ‏تەندروستی ئەنبار وەرگیراوە و لەوانەشە ئەم ژمارانەی لەو بەڕێوەبەرایەتیە وەرگیراوە بە وردی گوزارشت لە ژمارەی ‏قوربانیانی ئەم ناوچانە  نەکات بەھۆی بارودۆخی سەختی شەڕ و لەکارکەوتنی خزمەتگوزارییەکان .

 

ھەروھا یونامی چەندان ژمارەی گەورەی سەبارەت بە قوربانییان وەرگرتووە کە باس لە مردنی چەندان کەس دەکەن بەھۆی کاریگەرییە لاوەکییەکانی توندوتیژییەوە لە کاتی جێھێشتی ماڵوحاڵیان وەک بەھۆی توشبوونیان بە چەکداران یان بێ ئاوی و بێ خۆراکی و یانیش نەبوونی دەرمان و چارەسەریی پزیشکی بێ ئەوەی بتوانێت پشتڕاستیان بکاتەوە. لەبەر ئەم ھۆیانە ژمارەکان پێویستە بە لانیکەم وەربگیرێن.





ئەم هەواڵە 289جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
زۆر خراپ دەکەوێتە خوارەوە
لە قافا گیرا
سامسۆنگ گاڵتە بە ئەپڵ دەکات
ژیانی خۆی کردە قوربانی سەرشێتیەک
خراپی لێ قەوما
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad