English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
کیڤانچ تاتلیتۆگ مەرج بۆ کۆمپانیاکانی بەرهەمهێنانی سینەمایی دادەنێت
2017-11-01 [06:33 AM]

هەولێر – ZNA


کیڤانچ تاتلیتۆگ، ئەکتەری ناوداری تورک، مەرج بۆ کۆمپانیاکانی بەرهەمهێنانی سینەمایی و تەلەڤزیۆنی دادەنێت بۆ بەشداربوون لە هەر بەرهەمێکدا.

 

ئەو ئەکتەرە مەرجی ئەوەی داناوە کە لە هەر بەرهەمێکی سینەمایی و تەلەڤزیۆنیدا بەشداربێت، دەبێت هاوژینەکەشی لەم بەرهەمەدا بەشداربێت.

 

هاوژینی ئەو ئەکتەرە بەناوی باشک دیزر، دیزاینەری جلوبەرگە.

 

مەرجەکەی ئەو ئەکتەرە سەری گرتووە و لە نوێترین فیلمیدا بەناوی "دەی کوڕەکەم"، خۆی رۆڵی سەرەکی دەگێڕیت و هاوژینەکەشی وەک دیزاینەر و دیاریکردنی جلوبەرگەکان بەشدارە و بڕی ٥٠ هەزار لیرەی تورکی وەردەگرێت.

 

ئەو دوو هاوژینە لەرێگەی زنجیرەیەکی تەلەڤزیۆنی بەناوی "عیشقی قەدەغەکراوە" یەکتریان ناسی و لە ئازاری ٢٠١٦ لە پاریس ژیانی هاوژینیان پێکهێنا.





ئەم هەواڵە 1420جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
مارێک ئافرەتێک قووت دەدات , تکایە سەرووی ١٨ ساڵ
یەکەم جارە ماسی لەم شێوەیە ببیندرێت
خۆی فڕێدەداتە بەردەم بارھەڵگرێک، بزانە چی لێدێت
پێکدادانی دوو فرۆکە
بوونەوەرێکی نامۆ لە فلپین دەردەکەوێت
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad