English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
ڤیدیۆ.. تۆتنهام بەتێکشکانی ریاڵ مەدرید گەیشتە قۆناغی شانزە
2017-11-02 [10:43 AM]

ZNA-هەولێر



لە جەولەی چوارەمی کۆمەڵەی ھەشتەمی قۆناغی کۆمەڵەکانی چامپیۆنز لیگ، یانەی تۆتنھام لە یاریگای ویمبڵی میوانداری یانەی ریال مەدریدی کرد.

یاریەکەش بە سێ گۆڵ بەرامبەر بە گۆڵێک لە سوودی تۆتنھام کۆتایھات، گۆلەکانی تۆتنھام لە خولەکەکانی ٢٩ و ٥٦ و ٦٥ تۆمارکران لە رێی یاریزانان دێلی ئالی دوو گۆڵ و ئیرێکسن ، گۆڵەکەی ریال مەدرید یاریزان کریستیانۆ رۆنالدۆ  تۆماری کرد لە خولەکی ٨٠ .

لە یاریەکی تری ھەمان کۆمەڵەدا یانەی بروسیا دۆرتمۆند لە یاریگای خۆی میوانداری یانەی ئەپۆیل نیقۆسیای کرد.

یاریەکەش بە یەکسانی و بە ئەنجامی گۆڵێک بۆ ھەردوو یانە کۆتایھات، گۆڵەکەی دۆرتمۆند رافائیل گۆریرۆ  تۆماری کرد لە خولەکی ٢٩ ، گۆڵەکەی ئەپۆیل میکایل بۆتی لە خولەکی ٥١ تۆماری کرد .

بەم ئەنجامانەش ،یانەی تۆتنھام بە کۆکردنەی ١٠ خاڵ لە پێشەنگی کۆمەڵەکەدا دەبینرێت و یانەی ریال مەدریدیش بە ٧ خاڵ لە پلەی دووەم و بروسیا دۆرتمۆندیش بە ٢ خاڵ لە پلەی سێیەمدا دەبینرێن.

ریزبەندی گروپەکە:

1-تۆتنھام ١٠ خاڵ
2-ریاڵ مەدرید  ٧ خاڵ
3-برۆسیا دۆرتمۆند  ٢ خاڵ
4-ئەپوێل ٢ خاڵ





ئەم هەواڵە 616جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
ھەڵۆیەک ھەوڵی رفاندنی منداڵێک دەدات
چەند دیمەنێکی سامناکی زریان و گەردەلوولەکەی ئەمریکا
یەکەم گۆڵی رۆنالدۆ لەگەڵ یانەی یۆڤانتس
منداڵێک بەشێوەیەکی سەرسوڕھێنەر لە رووداوێکی ھاتووچۆ رزگاری دەبێت
پێشبڕکێیەکی ئەسپ سواری کارەساتی لێدەکەوێتەوە
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad