English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
پزیشكێك : غازاتی منداڵی تازە لەدایک بوو چیە هۆکارەکەی چیه‌
2017-11-02 [11:02 AM]

هه‌ولێر - ZNA


د. پشدەر عبداللە اسماعیل پزیشکی پسپۆری نەخۆشیەکانی منداڵان، بۆ ئاژانسی هه‌واڵی زاگرۆس : گریان بۆ زیاتر لە ۳ کاتژمێر لە ڕۆژێکداو زیاتر لە ۳ ڕۆژ لەهەفتەیەکداو بۆ ماوەی زیاتر لە ۳ هەفتە.(یاسای ژمارە ۳ ی پێ ئەڵێن).

نزیکەی ۲٥٪ منداڵ تووشی ئەم غازات و گریانە ئەبێت، زۆربەی کات لە ئێوارەو شەودا پێش نیوە شەو ڕوو ئەدات.

لەتەمەنی ٦ بۆ ۸ هەفتە بڕی ئەو گریان و غازاتە ئەگاتە لووتکە.


هۆکارەکانی چین :- 

هەرچەندە هیچ هۆکارێکی دیاری کراوی نیە بەڵام ئەم شتانەی کە لە خوارەوە باسی ئەکەین لەوانەیە ئەو غازاتە زیاد بکەن:-

۱-باش پێنەگەیشتنی سیستەمی مێشکو دەمار.

۲-هەستیاری زۆر بۆ دەست لێدان و دەنگە دەنگ ئەگەر هەیبێت.

۳-ئەو منداڵانەی کە شیری دایکیان ئەخۆن لەوانەیە هەندێک خواردن کە دایکی ئەیخوات هۆکار بێت بۆ زیاد بوونی غازات.

٤-ئەو منداڵانەی کە شیری قووتو ئەخۆن لەوانەیە هەندێ پڕۆتینی ناو شیرەکەیان پێ نەکەوێت.
٥-زۆر شیر خواردن یان خێرا شیر خواردن.

٦-ئەو دایکانەی کە جگەرە لە کاتی سکپریەکە ئەکێشن ڕێژەی غازات لە منداڵەکانیاندا دوو ئەوەندە زیاد ئەکات.

۷-ئەگەر دوای شیر خواردنەکە نۆشی نەکات واتە نەی خەیتە سەر شانت بۆ نۆش کردن.

۸- منداڵێک کە کێشی کەم بێت لەکاتی لە دایک بووندا.

۹-ئەگەر منداڵەکە برسی بێت.


۱۰-ئەگەر منداڵەکە ترشیەتی گەدەی بگەڕێتەوە سوڕێنچکی.


 





ئەم هەواڵە 8242جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
چەند دیمەنێکی سامناکی زریان و گەردەلوولەکەی ئەمریکا
یەکەم گۆڵی رۆنالدۆ لەگەڵ یانەی یۆڤانتس
منداڵێک بەشێوەیەکی سەرسوڕھێنەر لە رووداوێکی ھاتووچۆ رزگاری دەبێت
پێشبڕکێیەکی ئەسپ سواری کارەساتی لێدەکەوێتەوە
گەنجێک ئافرەتێک لە مردن رزگار دەکات
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad