English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
کریستیانۆ : گرێبەستەکەم نوێ ناکەمەوە
2017-11-02 [11:26 AM]

ZNA-هەولێر



دوا بەدوای یاریەکەی ریاڵ مەدرید و تۆتنھام کە بە بردنەوەی تۆتنھام کۆتایی ھات کریستیانۆ رۆناڵدۆ یەکێک بو لەو یاریزانانەی قسەی بۆ کەناڵی چامپیۆنس لیگ کرد و ووتی : 
 
کریستیانۆ : ٤ ساڵ بۆندم لەگەڵ ریاڵ مەدرید ماوە و نامەوێت بۆندەکەشم لەوە زیاتر نوێ بکەمەوە.  

کریستیانۆ : دەبێت دان بەو راستیەدا بنێین کە ئێمە لە دۆخێکی باشدا نین ، لە دۆخێکی خراپداین بەڵام ھەمو شتێک شایەنی گۆرینە.  
 
کریستیانۆ : ھەندێک حالەت ھەیە نابێت قسەی لەسەرنەکەین ، وەکو ئەوەی گۆڵی یەکەمی تۆتنھام ئۆفساید بوو ، ھەروەھا ھەمان حالەت بەرامبەر گیرۆنا بەسەرمان ھات .  
 
کریستیانۆ : ناکرێت تیپێک یان یاریزانێک ھەمیشە لە باشیدا بێت ، ھەندێک کات خراپیش دەبێت  
 
کریستیانۆ : نازانم بۆچی دەتانەوێت ناوی بنێن کێشە و ئەزمە ، خەڵک شتی زوو بیر ئەچێتەوە ، کێشە و ئەزمە ئەوەیە کە ٤ بۆ ٥ یاری لەسەر یەک بدۆڕێنێت  
 
کریستیانۆ : ئاستی تیپەکە بە گشتی ھاتۆتە خوارەوە بەڵام سەیر بکە یاریزانەکان و راھێنەرەکانیش ھەر ئەوانەن کە وەرزی رابردوو چەندین نازناویان بردەوە  
 
کریستیانۆ : ناتوانم بڵێم ئەم تیپە لە تیپەکەی وەرزی رابردوو خراپترە بەڵام دەڵێم کەم ئەزمونترە.  





ئەم هەواڵە 1795جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
چەند دیمەنێکی سامناکی زریان و گەردەلوولەکەی ئەمریکا
یەکەم گۆڵی رۆنالدۆ لەگەڵ یانەی یۆڤانتس
منداڵێک بەشێوەیەکی سەرسوڕھێنەر لە رووداوێکی ھاتووچۆ رزگاری دەبێت
پێشبڕکێیەکی ئەسپ سواری کارەساتی لێدەکەوێتەوە
گەنجێک ئافرەتێک لە مردن رزگار دەکات
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad