English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
یوئێن جێگری نوێنەری خۆی لە عێراق دەگۆڕێت
2017-11-02 [03:52 AM]

ZNA- هەولێر


 

ئالیس وۆڵپۆڵی بەریتانی وەک جێگری نوێنەری تایبەتی سکرتێری گشتی بۆ کاروباری سیاسی و ھاوکاری ھەڵبژاردن لە نێردەی نەتەوە یەکگرتووەکان بۆ ھاریکاری عێراق دامەزرا.

 

ئەنتۆنیۆ گۆتێرێس سکرتێری گشتیی نەتەوە یەکگرتووەکان، ئالیس ۆڵپۆڵی بەریتانی وەک جێگری نوێنەری تایبەتی سکرتێری گشتی بۆ کاروباری سیاسی و دەستوری و ھەڵبژاردنی یونامی بۆ عێراق دامەزراند.

 

خاتو وۆڵپۆڵ شوێنگرەوەی جێگری نوێنەری تایبەتی سکرتێری گشتیی نەتەوە یەکگرتووەکان بۆ عێراق جۆرجی بوستینی ھەنگارییە  کە کارەکەی لە مانگی تشرینی یەکەمی ئەمساڵدا لە عێراق کۆتایی ھات. لای خۆشییەوە، سکرتێری گشتی سوپاسی بوستینی کرد کە لە ساڵی ٢٠١١ەوە لە عێراق پشتگیری لە ڕۆڵی یونامی ‌کردووە.

 

ئەو خاتونە ئەزموونێکی دەوڵەمەندی لە بوارەکانی دیپلۆماسی و بوارە پەیوەستەکانی ترەوە لەگەڵ خۆیدا دەھێنێت. ئەو دوو ساڵ وەک کونسوڵی گشتی بەریتانیا لە بەسڕە خزمەتی کردووە و لەم دواییەش باڵیۆزی بەریتانیا بووە لە مالی، پێش ئەوەی لوکسێمبۆرگ. ئەو ھەروەھا لە چەندان پلەی تر لە لەندەن و نیۆیۆرک و برۆکسل و دارئەلسەلامیش لە نووسینگەی دەرەوەی بەریتانیا کاری کردووە.





ئەم هەواڵە 604جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
ھەڵۆیەک ھەوڵی رفاندنی منداڵێک دەدات
چەند دیمەنێکی سامناکی زریان و گەردەلوولەکەی ئەمریکا
یەکەم گۆڵی رۆنالدۆ لەگەڵ یانەی یۆڤانتس
منداڵێک بەشێوەیەکی سەرسوڕھێنەر لە رووداوێکی ھاتووچۆ رزگاری دەبێت
پێشبڕکێیەکی ئەسپ سواری کارەساتی لێدەکەوێتەوە
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad