English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
گلدانەوەی ئاوی بەنداوی جەلی جێبەجێکرا
2017-11-02 [10:19 AM]

ZNA- هەولێر


 

بە سەرپەرشتی بەڕێزعەبدولستار مەجید وەزیری کشتوکاڵ و سەرچاوەکانی ئاو و ئامادەبوونی نەوزاد ھادی پارێزگاری ھەولێرو حەمید عەبدوڵا سەرپەرشتیاری ئیدارەی راپەڕین و سەرکەوت رەسوڵ قایمقامی کۆیە و عەباس فەتاح پەرلەمانتاری کوردستان و بە یاوەریی بەڕێوەبەری گشتیی بەنداووکۆگاکانی ئاو و بەڕێوەبەرانی گشتیی وەزارەت و ژمارەیەک لە ئەندازیارو تەکنیکار و بەرپرسانی ئیداری ناوچەکە، رێوڕەسمی کاری گلدانەوەی ئاوی بەنداوی جەلی لە دەڤەری کۆیە جێبەجێکرا.

 

سەرەتا وەزیری کشتوکاڵ و سەرچاوەکانی ئاو و میوانان رێوڕەسمەکەیان کردەوەو دواتر سەردانی پرۆژەکەیان کردو لە نزیکەوە و بە شێوەیەکی مەیدانی بە قۆناخەکانی تەواوکردنی پرۆژەکە ئاشنابوون.

 

بەڕێوەبەری گشتیی بەنداوو کۆگاکانی ئاو کورتە باسێکی تایبەت بە گلدانەوەی ئاو لە وەرزی زستان پێشکەشکرد، ئینجا سەرجەم میوانان سەردانی شوێنی گرتنەوەی ئاوی بەنداوەکەیان کردو لەگەڵ تەکنیکارە کارمەندان گفتوگۆیان کرد.

 

بەنداوی جەلی دەکەوێتە نزیکەی ٥٠ کیلۆمەتر لە باکووری رۆژھەڵاتی شاری ھەولێرو لەلایەن حکومەتی ھەرێمی کوردستان بوودجەی بۆ تەرخانکراوەو کۆمپانیای (زێ) نەخشەسازی بۆ داناوەو کۆمپانیای(ھەورێ) لە ماوەی ٢٠١٠ تاکو ٢٠١٣ جێبەجێی کردووە، تێچووی پرۆژەکە نزیکەی ١١ ملیار دینارە، بەرزییەکەی ٢٠ مەترو درێژییەکەی ٣٣٦ مەترو پانیی بەنداو لەسەرەوە ٨ مەترەو لە ژێرەوە ١٤٠ مەترەو توانای گلدانەوەی ٨.٦ ھەشت و لە دەدا شەش ملیۆن مەتر سێجای ھەیە، دوای تەواوبوونی قۆناخی کۆتایی ئاوی بەنداوەکە بۆ مەبەستەکانی کشتوکاڵ و بەراوکردنی نزیکەی ٢٢٠٠ دۆنم زەوی و بەخێوکردنی مەڕوماڵات و گەشتوگوزارو سامانی ماسی بەکاردەھێنرێت.





ئەم هەواڵە 652جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
چەند دیمەنێکی سامناکی زریان و گەردەلوولەکەی ئەمریکا
یەکەم گۆڵی رۆنالدۆ لەگەڵ یانەی یۆڤانتس
منداڵێک بەشێوەیەکی سەرسوڕھێنەر لە رووداوێکی ھاتووچۆ رزگاری دەبێت
پێشبڕکێیەکی ئەسپ سواری کارەساتی لێدەکەوێتەوە
گەنجێک ئافرەتێک لە مردن رزگار دەکات
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad