English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
شەعراوی به‌ باشترین یاریزانی گەڕی چوارەمی چامپیۆنزلیگ دیاریكرا
2017-11-03 [05:45 AM]

ZNA-هەولێر


ستیڤان شەعراوی، هێرشبەری یانەی رۆمای ئیتاڵی بەباشترین یاریزانی گەڕی چوارەمی خولی یانە پاڵەوانەکانی ئەوروپا دەستنیشانکرا.

شەعراوی لە یاریی بەرامبەر یانەی چێڵسی ئاستێکی بەرزی پێشکەشکرد و بە تۆمارکردنی دوو گۆڵ هاوکاریی یانەکەی کرد بۆ بردنەوەی یارییەکە بە سێ گۆڵی بێبەرامبەر و ئەو گۆڵەی کە دوای 38 چرکەش تۆماریکرد بووە خێراترین گۆڵی یانەی رۆما لە چامپیۆنزلیگدا.

دوای ئەو ئاستە بەرزەی ئەو یاریزانە پێشکەشیکرد بە بەدەستهێنانی 60% دەنگەکان وەک باشترین یاریزانی گەڕی چوارەمی چامپیۆنزلیگ دەستنیشانکرا، کە هەر ئەمڕۆ گۆڵی یەکەمیشی بەرامبەر چێڵسی وەک جوانترین گۆڵی گەڕەکە هەڵبژێردرا.

 

رێباز یونس 





ئەم هەواڵە 979جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
یەکەم رووداوی ھاتووچۆی ئافرەتان لە سعودییە
مارێک ئافرەتێک قووت دەدات , تکایە سەرووی ١٨ ساڵ
یەکەم جارە ماسی لەم شێوەیە ببیندرێت
خۆی فڕێدەداتە بەردەم بارھەڵگرێک، بزانە چی لێدێت
پێکدادانی دوو فرۆکە
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad