English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
حزبوڵڵای عێراق: ئێمه‌ شانازی ده‌كه‌ین كه‌ دوژمنی ئه‌مریكابین
2017-11-04 [02:52 AM]

ZNA- هەولێر


گوتەبێژی سەربازی کەتیبەکانی حزبوڵڵای عێراق رایگەیاند، ئەمریکا ساڵی ٢٠١٠ حزبوڵڵای عێراقی خستووەتە لیستی تیرۆرەوە و ھێشتا وەک خۆی ماوەتەوە، بەڵام ئێمە شانازی دەکەین کە دوژمنی ئەمریکابین".

جەعفەر حوسەینی، گوتەبێژی سەربازی کەتیبەکانی حزبوڵڵای عێراق کە گرووپێکی ناو حەشدی شەعبییەو ئێران پاڵپشتیان دەکات و بە فەرمانی تاران دەجووڵێنەوە دەڵێت: "ھەر چەندە ئەمریکا پێشنیازی بۆ حکومەتی عێراق کردووە تا مەشق و راھێنان بە سوپای عێراق بکات، بەڵام ئەو پێشنیازە لەلایەن "گرووپە بەرگریکارەکانەوە" رەتدەکرێتەوەو ئێمە رێگەنادەین لەژێر ھیچ ناوێکدا ھێزەکانی ئەمریکا لە عێراق بمێننەوەو داوا دەکەین لە عێراق بچنە دەرەوە".

حوسەینی لە دیدارێکدا لەگەڵ کەناڵی مەیادین گوتوویەتی: "ئەو بارودۆخەی ئێستا عێراقی تێدایە، ھۆکارەکەی بوونی ئەمرکییەکانە، بۆیە ریگەنادەین ئەزموونەکانی ئەمریکا دووبارە ببێتەوە، حکومەتی عێراق توانای سەربازی و ئابووری وەھای لە بەردەستدایە کاری بە راوێژکاریی ئەمریکییەکان نەبێت".

گوتەبێژەکەی کەتائیبی حزبوڵڵای عێراق دەڵێت: "رزگارکردنی قەزای قائیم، دەستکەوتێکی گەورەیە و بوونی گرووپەکانی بەرگریکاری عێراقی "حەشدی شەعبی" لە سنوورەکانی عێراق و سووریا پرۆژەی ئەمریکا بۆ دابەشکردن شکست پێدەھێنێت".

حوسەینی دەڵێت: "ئەمریکا ساڵی ٢٠١٠ حزبوڵڵای عێراقی خستووەتە لیستی تیرۆرەوە و ھێشتا وەک خۆی ماوەتەوە، بەڵام ئێمە شانازی دەکەین کە دوژمنی ئەمریکابین".

گوتەبێژی سەربازی حزبوڵڵای عێراق، ئاماژەی بەوەکردووە "ئەمریکییەکان فشارێکی زۆریان خستبووە سەر حکومەتی عێراق تا شارۆچکەی قائیم کۆنترۆڵ نەکەنەوەو ئێستاش رێگرن لەوەی لە داھاتوودا بگەنەوە ئەو ھێزانەی بەرەو ئەلبوکەمالی سووریا دێن".


رێباز یونس 





ئەم هەواڵە 3136جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
ھەڵۆیەک ھەوڵی رفاندنی منداڵێک دەدات
چەند دیمەنێکی سامناکی زریان و گەردەلوولەکەی ئەمریکا
یەکەم گۆڵی رۆنالدۆ لەگەڵ یانەی یۆڤانتس
منداڵێک بەشێوەیەکی سەرسوڕھێنەر لە رووداوێکی ھاتووچۆ رزگاری دەبێت
پێشبڕکێیەکی ئەسپ سواری کارەساتی لێدەکەوێتەوە
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad