English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
زێدان بریارێکی نوێ دەردەکات 
2017-11-04 [03:22 AM]

ZNA- ھەولێر 


زەینەدین زێدان راھێنەری یانەی ریال مەدریدی ئیسپانی لە دوای دوو شکستی ھەفتەی رابردوو بڕیارێکی نوێی بۆ یارییەکەی ئەم ھەفتەیە دەرکرد. 

بەپێی ھەواڵێکی رۆژنامەی ئاسی ئیسپانی , زێدان بڕیایداوە بۆ یارییەکەی سبەی لەبەرامبەر یانەی لاس پاڵماس یاری بە یاریزانە لاوەکان بکات. 

لەھەواڵەکە ھاتووە , زێدان بڕیاریداوە یاری بەھەریەکە لە یاریزانان تیۆ ھێرناندز و مارکۆ یۆرینتی و دانی سیبایۆس و مارکۆ ئەسینسۆ بکات و ھەروەھا ھەریەکە لە یاریزانان مارسێلۆ و کاسیمیرۆ و مۆدریچ و تۆنی کرۆس لە پێکھاتەی سەرەکی دوور بخاتەوە. 

لەھەواڵەکە ئاماژە بەوەکراوە , ئەم بڕیارەی زێدان دوای ئەوە دێت لە دوو یاری رابردوو یانەی شاھانە ھەست بەوەدەکرا کە ئەم یاریزانانەی دوور خراونەتەوە ئاستی جەستەییان وەک پێویست نییە و ناتوانن یارییەکی باش ئەنجام بدەن. 

یاسین ئەحمەد
 





ئەم هەواڵە 730جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
ھەڵۆیەک ھەوڵی رفاندنی منداڵێک دەدات
چەند دیمەنێکی سامناکی زریان و گەردەلوولەکەی ئەمریکا
یەکەم گۆڵی رۆنالدۆ لەگەڵ یانەی یۆڤانتس
منداڵێک بەشێوەیەکی سەرسوڕھێنەر لە رووداوێکی ھاتووچۆ رزگاری دەبێت
پێشبڕکێیەکی ئەسپ سواری کارەساتی لێدەکەوێتەوە
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad