English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
سەرۆكی یانەی پاریس سان جێرمان هەرەشە لە نیمار دەكات
2017-11-04 [03:24 AM]

ZNA- ھەولێر


ناێر خلێفی سەرۆکی یانەی پاریس سان جێرمانی فەرەنسی ھەرەشە لە ئەستێرەی یانەکەی و پێشوی بەرشلۆنە نیمار داسێلفا دەکات بەھۆی کێشە بەردەوامەکانی لەگەڵ یانەکەی .

پێگەی دیفنسا سەنتراڵ ئاشکرای کردووە سەرۆکی یانەی پاریس سان جێرمان بەھەڵس و کەوتەکانی نیمار سەرسام نیە پێیوایە ئەو پارەیەکی زۆری خەرچ کرد لە پێناو کەم کردنەوەی کێشەکان نەک زیاد بوونی کێشە لە تیپەکەی .

لەسەرەتاوە نیمار کێشەی لەگەڵ یاریزانی ھاوڕێی ئەدیسۆن کاڤانی و ئەمرۆ لەگەڵ ئۆنایی ئیمری راھێنەری کێشەی درووست کردووە ، ئەمەش وا دەکات لە کۆتایی ئەم وەرزە خلێفی دەست بەرداری تواناکانی یاریزانەکەی سامبا بێت .

خاوەنی یانە پاریسیەکە بروای وایە پێویستە بارو دۆخی نیمار ئاسایی بکرێتەوە ، ھەست ناکات ئەو پادشای تیپەکەیەتی و بەدووری نەزانی گفت و گۆی لەگەڵ بکات سەبارەت بەجێھێشتنی یاریگای پادشای خەونەکان و باشترین یانە بۆیاریزانەکەی سامبا یانی ریال مەدریدە.

رێباز یونس 





ئەم هەواڵە 1627جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
زۆر خراپ دەکەوێتە خوارەوە
لە قافا گیرا
سامسۆنگ گاڵتە بە ئەپڵ دەکات
ژیانی خۆی کردە قوربانی سەرشێتیەک
خراپی لێ قەوما
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad