English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
بەیەک رێگە مرۆڤ دەگاتە سەر مەریخ 
2017-11-04 [04:46 AM]

ZNA- ھەولێر 


یەکێک لەخەونەکانی مرۆڤایەتی ئەوەیە  رۆژێک دابێت بتوانێت بگاتە ھەسارەکانی دیکە و جیھانێکی نوێ بدۆزێتەوە , بەڵام بۆ گەیشتن بەم ئامانجە پێویستە کۆمەڵێک بەربەست ببڕێت . 

یەکێک لەو بەربەستانەی رووبەرووی مرۆڤ دەبێتەوە بۆ نیشتنەوە لەسەر مەریخ نزم بوونەوەی کێشی مرۆڤە لەسەر ئەم ھەسارەیە بەجۆرێک ئەگەر مرۆڤێک کێشی لەسەر زەوی ١٠٠ کگم بێت ئەوا لەسەر مەریخ دەبێتە ٣٧ کگم ئەمەش کاریگەری لەسەر چالاکی مێشکی دەبێت . 

بۆ ئەم مەبەستەش دامەزراوەی بۆشایی ئاسمانی ئەمەریکی (ناسا) لەھەوڵی ئەوەدایە کەشتیەیەک دروست بکات کە توانای دروست کردنی ھێزی کێشکردنی دەستکردی ھەبێت , ئەمەش یارمەتیدەر دەبێت بۆ ئەوەی مرۆڤ بتوانێت بەئاسانی لەسەر مەریخ بنیشێتەوە. 

کێشەی ناردنی مرۆڤ تەنھا پەیوەست نییە بە لایەنی تەکنیکی ، چونکە زانایان بیر لەوە دەکەنەوە کە مرۆڤ توانی بگاتە سەر مەریخ و کێشەی لە مێشکی بۆ دروست بوو ئەوا چوونەکەی بێ ئاکام دەبێت . 

زانایان بۆیان دەرکەوتووە لاوازی ھێزی کێشکردن لەسەر زەوی دەبێتە ھۆی ئەوەی پاڵەپەستۆیەکی زۆر لەسەر مێشک دروست بێت و خانەکانی مێشک تووشی زەرەر دەبن . 

لەئێستاشدا زانایانی زانکۆی ساوس کارۆلینا دەڵێن : گرنگە پێش ئەوەی مرۆڤ بنێرینە سەر مەریخ ئامێری ھێزی کێشکردنی دەستکرد پەرە پێبدەین . 

یاسین ئەحمەد 
سەرچاوە / سکای نیوز
 





ئەم هەواڵە 850جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
زۆر خراپ دەکەوێتە خوارەوە
لە قافا گیرا
سامسۆنگ گاڵتە بە ئەپڵ دەکات
ژیانی خۆی کردە قوربانی سەرشێتیەک
خراپی لێ قەوما
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad