English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
ئەکتەرێکی ئەمریکی خۆی کوشت
2017-11-04 [04:24 AM]

هەولێر – ZNA


ئەکتەرێکی سینەمایی ئەمەریکی، لە تەمەنی ٣٤ ساڵیدا کۆتایی بە ژیانی خۆی هێنا و خۆی کوشت.

 

ئەو ئەکتەرە ئەمەریکییە بەناوی براد بۆڤاندا، دوێنێ هەینی  لە دوای ئەوەی خۆی لەسەر باڵەخانەیەک لە شەقامی ساوس فۆلەر هەڵدایە خوارەوە، بەهۆی سەختی برینەکانییەوە گیانی لەدەستدا.

 

بەڕێوەبەری کارەکانی ئەو ئەکتەرە ئاشکرای کرد، ئەو زۆر بەو رووداوە خەمبارن، لەبەرئەوەی ئەو ئەکتەرێکی گەنج و بەهرەمەند بوو، بە رۆیشتی تاساین و خەمباربووین.

 

بۆڤاندا لە کالیفۆرنیا لە دایکبووە و لەرێگەی زنجیرەی تەلەڤزیۆنی " Veronica Mars" ناوبانگی پەیدا کردووە  کە لە ساڵی ٢٠٠٤ـدا بڵاوکرایەوە، جگە لە فیلمی سینەمایی "A Cinderella Story".

 





ئەم هەواڵە 1471جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
مارێک ئافرەتێک قووت دەدات , تکایە سەرووی ١٨ ساڵ
یەکەم جارە ماسی لەم شێوەیە ببیندرێت
خۆی فڕێدەداتە بەردەم بارھەڵگرێک، بزانە چی لێدێت
پێکدادانی دوو فرۆکە
بوونەوەرێکی نامۆ لە فلپین دەردەکەوێت
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad