English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
سزای ئه‌و فه‌رمانبه‌رانه‌ ده‌درێت كه‌ به‌شداری ریفراندۆمیان كردووه‌
2017-11-05 [10:08 AM]

ZNA – هه‌ولێر


عێراق ده‌ست به‌ لێپرسینه‌وه‌ له‌و فه‌رمانبه‌رانه‌ ده‌كات كه‌ له‌سه‌ر میلاكی عێراقن و به‌شدارییان له‌ ریفراندۆمی سه‌ربه‌خۆیی كوردستان كردووه‌.

كامل زه‌یدی، ئه‌ندامی ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق له‌ لیستی ده‌وڵه‌تی یاسا به‌ ئاژانسی سپوتنیكی رووسی رایگه‌یاندووه‌: "نووسراوێكی حكومه‌ت به‌سه‌ر سه‌رجه‌م دامه‌زراوه‌ و فه‌رمانگه‌كانی حكومه‌تی ئیتیحادی گشتێنراوه‌، وه‌زاره‌ته‌كانیش راسپێردراون تاوه‌كو ناوی ئه‌و فه‌رمانبه‌ره‌‌ كوردانه‌ كۆبكه‌نه‌وه‌ كه‌ رۆژی 25/9/2017 به‌شدارییان له‌ ریفراندۆمی سه‌ربه‌خۆیی كوردستان كردووه‌".

زه‌یدی ده‌ڵێت: "به‌ڵام تا ئه‌م ساته‌ هیچ سزا و رێكارێك دژی ئه‌و فه‌رمانبه‌رانه‌ ده‌رنه‌كراوه‌ كه‌ ده‌نگیان بۆ سه‌ربه‌خۆیی كوردستان داوه‌".

به‌ڵام گوتوویه‌تی: "لیژنه‌ راسپێردراوه‌كه‌ راپۆرتێكی ئاماده‌ كردووه‌ بۆ ئه‌وه‌ی له‌ دانیشتنی داهاتووی په‌رله‌مانی عێراق بخوێنرێته‌وه‌ و ده‌نگی له‌سه‌ر بدرێت".

زه‌یدی پوخته‌یه‌كی راپۆرته‌كه‌ی بۆ ئاژانسه‌ رووسییه‌كه‌ ئاشكراكردووه‌و ده‌ڵێت: "راپۆرته‌كه‌ هه‌ڵپساردنی ئه‌ندامێتی په‌رله‌مانتاره‌ كورده‌كانی تێدایه‌ كه‌ به‌شدارییان له‌ ریفراندۆمی سه‌ربه‌خۆیی كوردستان كردووه‌و بۆ ئه‌و مه‌به‌سته‌ ناوی 15 ئه‌ندامی په‌رله‌مانی لیستی هاوپه‌یمانی كوردستان خراوه‌ته‌ لیسته‌كه‌وه‌".

زه‌یدی ئاماژه‌ی به‌وه‌شكردووه‌ كه‌ "ئه‌و په‌رله‌مانتارانه‌ سه‌رپێچی دوو مادده‌ی ده‌ستووریان كردووه‌، یه‌كه‌میان ماده‌ی ژماره‌ (1) تێیدا هاتووه‌ كه‌، عێراق ده‌وڵه‌تێكی فیدراڵییه‌، دووه‌میان مادده‌ی (50)ـی ده‌ستووره‌و له‌سه‌ر په‌رله‌مانتاری سه‌پاندووه‌ پابه‌ندی یه‌كپارچه‌یی عێراق بێت، به‌ڵام ئه‌و په‌رله‌مانتاره‌ كوردانه‌ پێچه‌وانه‌ی ئه‌و دوو ماده‌یه‌ ره‌فتاریان كردووه‌".

ئه‌و ئه‌ندام په‌رله‌مانه‌ی ده‌وڵه‌تی یاسا ده‌ڵێت: "له‌ راپۆرته‌كه‌دا زۆر به‌ تووندی داواكراوه‌ رێگه‌ له‌و په‌رله‌مانتاره‌ كوردانه‌ بگیرێت كه‌ به‌شداریی ریفراندۆمیان كردووه‌و له‌ میدیاكانه‌وه‌ بانگه‌شه‌یان بۆ كردووه‌و نابێت بێنه‌ ناو په‌رله‌مانه‌وه‌، هه‌روه‌ها ئه‌ندامێتییان هه‌ڵپه‌سێردرێ و بنێردرێنه‌ به‌رده‌م دادگا".

 





ئەم هەواڵە 4777جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
فرۆکەوانێک بەم شێوەیە رێز لە مامۆستاکەی دەگرێت
کچێک بە موعجیزە رزگاری دەبێت
لە عێراق بەم شێوەیە ئاوی باران لادەدەن ، بە دڵنیایی دوو جار سەیری دەکەیەوە
چەند دیمەنێک لە لافاوەکە فەرەنسا
ڤیدیۆیی .. شەقامی خۆت و چانسی خۆت
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad