English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
پزیشكێك : دەرمان و ماکەکانی ( زیان، لێکەوتەی خراپ)
2017-11-05 [10:44 AM]

هه‌ولێر - ZNA


دکتۆر پشدەر عبداللە اسماعیل پزیشکی پسپۆڕی نەخۆشیەکانی منداڵان بۆ ئاژانسی هه‌واڵی زاگرۆس، هەموو دەرمانێک پێویستە لەلایەن پزیشکەوە بنووسرێت ، چونکە هەموو دەرمانێک سوود و ماکی خۆی هەیە، هەر کاتێک سوودەکانی زۆرتر بوو ئەوە پزیشک بۆ نەحۆشەکەی ئەنووسێت.


یەکێک لەو دەرمانەی کە کەمترین ماکی( زیان، لێکەوتەی خراپ)ی هەیە ئەمۆکسیسیلینە، لێرەوە ماکەکانیتان بۆ باس ئەکەین:


۱-هەندێک نەخۆش هەستیاریان پێی هەیە بۆیە تووشی لیر و خورانی زۆری پێست و ئاوسانی دەم و چاوو لێوو زمان ئەبن.

۲- هەناسە دان بە گرانی.

۳- ڕەنگی میزیان ئەگۆڕێت و تاریک و قاوەیی ئەبێت.

٤- سووربوونەوەو بڵق درووست کردنی پێست .

٥- سکچوون.

٦- ئازاری گەدە ، هێڵنجدان.

۷- سەرئێشە.

۸- سەرگێژخواردن.

۹- کێشەی خەویان بۆ درووست ئەبێت.

۱۰- گەشکە.

۱۱- هەست کردن بە بێهێزی و ماندوو بوون.

۱۲- خوێن بەربوون.

۱۳- ڕەنگی چاوو پێستی لەوانەیە زەرد هەڵگەرێت.

۱٤- میزکردن بە ناڕەحەتی یان کەم کردنی میز.

هه‌روه‌ها دكتۆروتیشی : مەرج نیە ئەو ماکانە لەهەموو کەس ڕوو بدات بەڵام ئەگەری ڕوودانی هەیە، بۆیە ئەگەر یەکێک لە سەلامەتترین دەرمانەکان ئەو هەموو ماکەی هەبێت ، ئەبێ ئەوانیتر چۆن بن؟

بۆیە تکایە لە خۆتەوە دەرمان بەکار مەهێنە بێ بینینی پزیشکی پسپۆڕ.





ئەم هەواڵە 733جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
زۆر خراپ دەکەوێتە خوارەوە
لە قافا گیرا
سامسۆنگ گاڵتە بە ئەپڵ دەکات
ژیانی خۆی کردە قوربانی سەرشێتیەک
خراپی لێ قەوما
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad