English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
ئەم خواردنانە لەقورحەی گه‌ده‌ دەتپارێزن
2017-11-05 [11:28 AM]

هه‌ولێر - ZNA



 

قورحەی گەدە لەسەختتریین ئەو نەخۆشییانەیە کەتوشی کۆئەندامی ھەرس دەبێت وتوشی کۆئەندامی ھەرس دەبێت و کاریگەری دەبێ لەسەر جوڵەی گەدە و رێکخستنی، ئەمەش بەھۆی توشبونی بەچەند میکرۆب و ڤایرۆسێک، یان بەھۆی گرتنەبەری سستمێکی خۆراکیی خراپ، یان جگەرەکێشان و زیادەڕەویی لەخواردنی چەور و تون و ژەمە خێراکان

بەپێی زانیارییەکانی وێبسایتی readersdigest چەند جۆرێکی خۆراکی ھەن کەھاوکارن لەرزگاربون و پاراستن لەقورحەی گەدە.

١. ھەنگوینی سپی: کەچەندین ڤیتامین و رەگەزی خۆراکی تێدایە کەھاوکارە لەرزگاربون لەھەوکردن و رۆڵی کاریگەری ھەیە بۆ رووبەرووبونەوەی بەکتریا و میکرۆب.

٢. سەوزەی رەق وەک برۆکلی و قەرنابیت و تور کەرێژەیەکی زۆری رەگەزی خۆراکی کەھاوکارە لەرووبەرووبونەوەی میکرۆب و ھێورکردنەوەی ئازاردا.

٣. ماستی کەم چەوریی کەبەکتریای بەسوودی تێدایە کەھاوکارە لەرێگری لەقورحە و ھەوکردن و سنوردارکردنی ئازار.

٤. مۆز: لەباشترین میوەکانی بەسوودە بۆ لەش بەوپێیەی رێژەیەکی زۆری ڤیتامین و کانزاکانە و رۆڵێکی کاریگەری ھەیە لەھێورکردنەوەی رووپۆشی ھەوکردوودا.

٥. گۆشتی سور یان سپی بەبێ چەوری و برژاو: ئەمەش دوای رزگاربون لەچەوریی کەسوکە لەسەر گەدە. 





ئەم هەواڵە 5935جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
یەکەم رووداوی ھاتووچۆی ئافرەتان لە سعودییە
مارێک ئافرەتێک قووت دەدات , تکایە سەرووی ١٨ ساڵ
یەکەم جارە ماسی لەم شێوەیە ببیندرێت
خۆی فڕێدەداتە بەردەم بارھەڵگرێک، بزانە چی لێدێت
پێکدادانی دوو فرۆکە
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad