English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
ئەوانەی بەردی گورچیلەیان ھەیە نابێ ئەمانە بخۆن
2017-11-05 [12:51 PM]

هه‌ولێر - ZNA



گرفتی دروستبونی بەردی گورچیلە یەکێکە لەو گرفتانەی کەرووبەرووی کۆئەندامی میز دەبێتەوە و بەردی گورچیلەش بەھۆی زۆربون و بەرزبونی رێژەی کالیسیۆم و فسفۆر و ئۆکزالاتە لەمیزدا، ئەمەش ئازارێکی زۆر دروست دەکات بۆیە دەبێ توشبوانی ئەم نەخۆشیە ئەم جۆرە خۆراکانە نەخۆن تا نەبێتە ھۆی زیادبوونی گرفتەکە: -

١. پرۆتینی ئاژەڵی کەپێکھاتەی  بیۆرینی تێدایە کەدەبێتە ھۆی زیادبونی کالیسیۆم و ترشی یوریک. ئەمەش لەگۆشت و سەردین و ماسی و رۆبۆیان و ئاوی گۆشتی گوێرەکەدا ھەیە بۆیە باشترە رۆژانە ١٦٨ گرام زیاتر گۆشت نەخورێت.

٢. سۆدیۆم : ئەمەش ھاندەری دەردانی کالیسیۆمە لەگورچیلەوە، بۆ خۆپاراستن لەزیادبونی باشترە دوای خواردنی ژەمی خێرا نەخورێت. سەرباری دوای سەوزە و شۆربای لەقتونراو و خواردنی سوێر و ھۆت دۆگ و ھەمبەرگر. ئەوپەڕی رێژەی سۆدیۆم کەبخورێت لەرۆژێکدا ٢٣٠٠ ملیگرامە.

٣. ھەندێ خۆراک ئۆکزالاتی تێدایە وەک چەوەندەر، سپێناخ، چەرەس، شۆکۆلاتە، کەپەکی گەنم. دەریشکەوتوە کەرێژەی زۆری ڤیتامین سی کە لە ٢ ھەزار ملیگرام زیاتر بێت دەبێتە ھۆی دروستبونی بەردی گورچیلە.

٤. شلەمەنی گونجاو : ئەمەش بەوپێیەی کۆلا فۆسفۆر زیاد دەکات و بەشێوەیەکی گشتی گیراوە گازیەکان دەبێ خۆی لێ بەدووربگیرێت چونکە کێش زیاد دەکات و مەترسی دروستبونی بەردی گورچیلە زیاد دەکات. رۆژانە ١٢ کوپ شلەمەنی بەسوود و ئاو بخۆرەوە بۆ خۆپاراستن لەئەگەری دووبارەبوونەوەی نەخۆشیەکە.





ئەم هەواڵە 4390جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
فرۆکەوانێک بەم شێوەیە رێز لە مامۆستاکەی دەگرێت
کچێک بە موعجیزە رزگاری دەبێت
لە عێراق بەم شێوەیە ئاوی باران لادەدەن ، بە دڵنیایی دوو جار سەیری دەکەیەوە
چەند دیمەنێک لە لافاوەکە فەرەنسا
ڤیدیۆیی .. شەقامی خۆت و چانسی خۆت
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad