English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
پزیشكێك : هەوکردن و چاره‌سه‌ری گوێ ی ناوەڕاست لە منداڵان
2017-11-05 [01:50 AM]

هه‌ولێر - ZNA



پسپۆڕی نەشتەرگەری قووڕگ و لووت و گوێ دکتۆر صلاح عبدالواحد سلیمان، بۆ ئاژانسی\ی هه‌واڵی زاگرۆس: هەوکردنی گوێ ی ناوەڕاست بە باوترین جۆری هەوکردن دادەنرێت لە منداڵان، ساڵانە هەزارەها منداڵ تووشی ئەو نەخۆشیە دەبن، بە تایبەت لە وەرزەکانی پایز و زستان.


منداڵ زوو تووشی ئەو نەخۆشیە دەبێت بە هۆی ئەوەی کەناڵی ئوستاکی لە منداڵ کورت و ڕاستە، کە ئەوەش وا دەکات میکڕۆبەکان لە لووتەوە سەرکەون بۆ گوێ ی ناوەڕاست و تووشی هەوکردنی بکەن.

زۆربەی کات لە تەمەنی یەك ساڵی ڕوودەدات بە تایبەتی ٦ مانگی دووەمی تەمەن.
نیشانەکانی دەگۆڕێت بە پێی تووندی نەخۆشیەکە و تەمەنی منداڵەکە، بە شێوەیەکی گشتی ئەمانە نیشانەکانیەتی:-

- زۆربەی کات دوای تووشبوون بە هەڵامەت دروست دەبێت بە چەند ڕۆژێكی کەم.

- ئازاری گوێ .

- گریان و نووزانەوە .

- بەرزبوونەوەی پلەی گەرمی لەش.

- لاوازی بیستن .

- ڕشانەوە

- دروست بوونی کێم و جەراحەت

- هەندێ جار جەراحەتەکە خوێنی لەگەڵ دا دەبێت

- منداڵەکە خەوی خراپ دەبێت.

- نەخواردنی شیر.

چارەسەری ھەوکردنی گوێ ی ناوەڕاست :-

دەرمان: وەکو دەرمانی ئازار شکێن و دەرمانی دژە بەکتیریا

نەشتەرگەری: زۆر دەگمەن نەخۆش پێویستی بە نەشتەرگەری دەبێت، چونکە زۆربەیان چاك دەبنەوە بە دەرمان 

بەڵام لە هەندێ حالەت لەوانەیە نەشتەرگەری پێویست بکات:

- هەوکردنی گوێ ی ناوەڕاست تەشەنەی کرد بۆ ناو مێشك

- ئازارەکە زۆر زۆر بوو بە دەرمان کۆنتڕۆل نەکرا

- بۆ وەرگرتنی کەڵچەر.
 





ئەم هەواڵە 826جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
زۆر خراپ دەکەوێتە خوارەوە
لە قافا گیرا
سامسۆنگ گاڵتە بە ئەپڵ دەکات
ژیانی خۆی کردە قوربانی سەرشێتیەک
خراپی لێ قەوما
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad