English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
ئەمریکا گەمارۆ دەخاتە سەر چەند ڕێکخراوێکی حەشدی شەعبی
2017-11-05 [01:56 AM]

ZNA - هه‌ولێر


کۆنگرێسی ئەمریکا پرسی سەپاندنی ئابڵۆقە لەسەر هەردوو ڕێکخراوی «عه‌سائب ئه‌هل حه‌ق» و بزووتنەوەی «نوجه‌با»ی سەر بە حەشدی شەعبی تاوتوێ دەکات.

بە پێی هەواڵێک کە ئاژانسی فارسی ئێرانی بڵاویکردەوە، ئەندامێکی ئەنجومەنی نوێنەرانی ئەمریکا پڕۆژە یاسایەکی داوەتە کۆنگرێسی وڵاتەکەی لەسەر چۆنیەتیی گەمارۆخستنەسەر «عه‌سائب ئه‌هل حه‌ق» و بزووتنەوەی «نوجه‌با» و هەروەها ڕێکخراوی حزبوڵڵای عێراق.

ئەمڕۆ یەکشەممە (تێد پۆ) ئەندامی ئەنجومەنی نوێنەرانی ئەمریکا لە پارتی کۆمارییەکان، پڕۆژەیاساکەی بە ناوی (گەمارۆی سەر ڕێکخراوەکانی حەشدی شەعبی)، خستە بەردەم ئەندامانی لیژنەی پەیوەندییەکانی دەرەوەی ئەنجومەنی نوێنەرانی ئەمریکا و ئامانج لێی سەپاندنی ئابڵۆقەی پەیوەندیدارە بە تیرۆر، لەوانە عه‌سائب ئه‌هل حه‌ق، بزووتنەوەی نوجه‌با و میلیشیاکانی حزبوڵڵای عێراق. ئەو پڕۆژەیاسایە پێویستی بە پەسەندکردنی لیژنەی پەیوەندییەکانی دەرەوەی ئەنجومەنی نوێنەران و دواتر ئەندامانی ئەنجومەنی نوێنەرانی ئەمریکا هەیە.

ئەمە لە کاتیکدایە کە بەرپرسانی باڵای ئەمریکا داوایان لە ڕێکخراوەکانی حەشدی شەعبیی سەر بە ئێران کرد خاکی عێراق جێبهێڵن. ڕێکس تیلرسن وەزیری دەرەوەی ئەمریکا لە کاتی سەردانی بۆ سعودیە، ڕایگەیاندبوو کە گرووپەکانی سەر بە ئێران لە عێراق دوای کۆتایی هاتنی شەڕی داعش دەبێ خاکی ئەو وڵاتە جێبهێڵن. هاوکات سەرۆکی ئەنجومەنی نوێنەرانی ئەمریکا و سەرۆکی هەر سێ لیژنەی هەواڵگری و کاروباری دەرەوە و هێزە چەکدارەکان لە ئەنجومەنی نوێنەران، لە بەیاننامەیەکی هاوبەشدا لێدوانەکانی وەزیری دەرەوەی وڵاتەکەیان دووپات کردەوە و وێڕای ئاماژە بە حەشدی شەعبی وەک میلیشیای شیعەی سەر بە ئێران، داوایان لە حکومەتی بەغدا کرد نیگەرانییەکانی تیلرسن بە هەند وەربگرێت.

 لە وەڵامیشدا نووسینگەی سەرۆک وەزیرانی عێراق لە بەیاننامەیەکدا چەکدارانی حەشدی شەعبیی بە نیشتمانپەروەر وەسف کرد و ڕایگەیاند کە هیچ گرووپێکی دەرەکی مافی دەستوەردان لە کاروباری ناوخۆی عێراقی نییە.





ئەم هەواڵە 2548جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
زۆر خراپ دەکەوێتە خوارەوە
لە قافا گیرا
سامسۆنگ گاڵتە بە ئەپڵ دەکات
ژیانی خۆی کردە قوربانی سەرشێتیەک
خراپی لێ قەوما
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad