English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
ئال پاچینۆ مەرج بۆ بەشداریکردن لە فێستیڤاڵێکدا دیاری دەکات
2017-11-05 [03:21 AM]

هەولێر – ZNA


ئەکتەرێ سینەمایی ئەمریکی، ئال پاچینۆ کە بەهۆی بەرهەمەکانییەوە  لە ئاستی جیهاندا دەناسرێت، بۆ بەشداربوون لە فێستیڤاڵێکدا، چەند مەرجێک دیاری د دەکات.

 

لە دوای ئەوەی رێکخەرانی ٣٩مین خولی فێستیڤاڵی نێودەوڵەتیی فیلمی قاهیرە داوایەکیان ئاراستەی ئال پاچینۆ کرد بۆ بەشداربوون لەو خولەدا، ئەو ئەکتەرە مەرجی دیاریکردووە.

 

سەرۆکی فێستیڤاڵ، د. ماجدە واسف، ئەو ئەکتەرە هەندێ مەرجی داناوە ماددی نین، بەڵام ئەنجامدانیان زۆر سەختە.

 

ئاماژەی بۆ ئەوەشکردووە، ئەو ئەکتەرە داوای کردووە فرۆکەیەکی گەورە و تایبەتی بۆ دابینبکرێت و ژوورێک لە هوتێلی بۆ دابین بکرێت کە ئەگەری سووتانی تێدا نەبێ، دوایین داواشی ئەوە بووە لە ماوەی مانەوەی لە قاهیرە هیچ دیدارێکی رۆژنامەوانی ساز ناکات.

 

رێکخەرانی فێستیڤاڵ هەوڵی زۆر دەدەن بۆ ئەوەی ئەستێرەیەکی بەناوبانگ لە بواری سینەمادا وەک میوانی فێستیڤاڵ بانگهێشت بکەن.

 





ئەم هەواڵە 940جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
زۆر خراپ دەکەوێتە خوارەوە
لە قافا گیرا
سامسۆنگ گاڵتە بە ئەپڵ دەکات
ژیانی خۆی کردە قوربانی سەرشێتیەک
خراپی لێ قەوما
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad