English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
بەرگری بەرشەلۆنە ھەڕەشەی لەسەرە
2017-11-05 [04:08 AM]

ZNA- ھەولێر 


دوێنێ شەو یانەی بەرشەلۆنە توانی یازدەھەم یاری خۆی لە خولی ئیسپانی بەسەرکەوتن کۆتایی پێبێنێت و یانەی کەتەلۆنیش تا ئێستا تووشی شکست نەھاتووە . 

بڕیاریشە لە گەڕی سێزدەھەمی لالیگا یانەی بەرشەلۆنە رووبەرووی یانەی ڤالەنسیا ببێتەوە کە لە ئێستادا لە پلەی دووەم دێت و ئاستێکی نایاب پێشکەش دەکات , بەڵام بۆ ئەم یارییە بەرگریکارەکانی یانەی بەرشەلۆنە ھەڕەشەیان لەسەرە, چونکە ھەریەکە لە ئۆمتیتی و پیکێ ھەر یەکەو چوار کارتی زەردیان ھەیە و ئەگەر ھاتوو لە یاری داھاتووی یانەکەیان لەبەرامبەر یانەی لیگانیس لە گەڕی ١٢ کارتێکی دیکە وەربگرن ئەوا بێ بەش دەبن لە یاری لوتکە لەبەرامبەر یانەی ڤالەنسیا. 

چاودێرانی وەرزشی پێشبینی دەکەن بۆ یاری داھاتووی یانەی بەرشەلۆنە لەبەرامبەر لیگانیس ڤالڤێردی پشوو بە یەکێک لەم دوو بەرگریکارە بدات , بۆ ئەوەی مەترسییان لەسەر نەبیـَت بۆ یارییەکەی یانەی ڤالەنسیا . 

یاسین ئەحمەد
 





ئەم هەواڵە 496جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
زۆر خراپ دەکەوێتە خوارەوە
لە قافا گیرا
سامسۆنگ گاڵتە بە ئەپڵ دەکات
ژیانی خۆی کردە قوربانی سەرشێتیەک
خراپی لێ قەوما
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad