English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
تاقیکردنەوەی سەخت بە ئۆتۆمبێلەکەی گوگڵ دەکرێت
2017-11-05 [04:42 AM]

هەولێر – ZNA


ئۆتۆمبێلە خۆهاژۆکە گوگڵ کە ماوەی چەند ساڵێکە تاقیدەکرێتەوە، تەنانەت لە شەقامە سەرەکییەکانیشدا، بڕیارە چەند تاقیکردنەوەیەکی سەختی پێ ئەنجامبدرێت.

 

کۆمپانیای " Alphabet " کە سەر بە کۆمپانیای گوگڵە، ئاشکرای کردووە، ئۆتۆمبێلی زیرەکی "گوگڵ مۆبیل" بەم نزیکانە لە کەشوهەوایەکی سەختدا تاقیدەکرێتەوە و رادەی بەرگریکردنی دەخرێتەڕوو.

 

بەهۆی ئەوەی لەم ئۆتۆمبێلە سەرنشینەکانی رۆڵی شوفێر نابینن و ئۆتۆمبێلەکە خۆهاژۆیە، بۆیە دەیانەوێت بزانن، ئەم ئۆتۆمبێلە توانای ئەوەی هەیە مامەلە لەگەڵ گۆڕانکاری لە کەشوهەوادا بکات.

 

پێشتریش چەند تاقیکردنەوەیەکی سەخت بەم ئۆتۆمبێلە کراوە و لە ٢٠٠٩ـەوە تاوەکو ئێستا نزیکەی ٥.٦ ملیۆن کیلۆمەتری لە شەقامەکانی ئەمریکادا بڕیوە.     

 

کۆمپانیای ئێنتل لەگەڵ کۆمپانیای توێتا پێکەوە کار بۆ سیستەمێک بەناوی "Automotive Edge Computing Consortium" دەکەن.

 

هەردوو کۆمپانیا لەسەر ئەوە رێککەوتوون زانیاری نێوانیان بۆ سەرخستنی سیستەمی نوێ بۆ ئۆتۆمبێلی زیرەک بگۆڕنەوە، وەک دروستکردنی نەخشە و باشترکردنی تەکنەلۆژیا لە پێناویدا.

 

جگە لەو دوو کۆمپانیا گەورەیە، هەریەکە لە کۆمپانیاکانی  DENSO، Ericsson، Nippon Telegraph، NTT DOCOMO، InfoTechnology Center Co و Toyota Motor Corp لەو هاوکارییە و گۆڕینەوەی زانیاری رێککەوتوون.

 

گوگڵ ماوەیەکی زۆر کار لەسەر ئەم جۆرە ئۆتۆمبێلانە دەکات، بەڵام پێشتر ئاماژەی بۆ ئەوەکردبوو، ئەوان ناخوازن ببن بە کۆمپانیایەکی بەرهەمهێنانی ئۆتۆمبێل، بەڵکو تەنها دەخوازن کار لەسەر پڕۆژەکە بکەن و سیستەمی خۆهاژۆیی بۆ ئۆتۆمبێل بەکاربهێنن.

 

ئەو کۆمپانیاییە چەند جارێک ئۆتۆمبێلەکانی لە شەقامە سەرەکییەکاندا تاقیکردووەتەوە و ئاماژەی بۆ ئەوەکردووە، ئەم ئۆتۆمبێلە تاقیکردنەوەکانی بە دروستی ئەنجام دەدات، بەڵام زۆر جار ئەو ئۆتۆمبێلانەی کە شوفێر لێیدخوڕن کێشەی بۆ دروست دەکەن.

 

جگە لە کۆمپانیای گوگڵ، کۆمپانیای ئەپڵیش سەرقاڵی کارکردنە لەسەر ئەو داهێنانە نوێیە، بەڵام بەشێوەیەکی تەواو نهێنی کاری لەسەر دەکات.

 

زۆربەی کۆمپانیاکانی بەرهەمهێنانی ئۆتۆمبێل ئۆتۆمبێلی خۆهاژۆی لەمجۆرەیان بەرهەمهێناوە، بەڵام بە بەردەوامی کاری لەسەر دەکەن و زۆربەیان ئاماژە بۆ ئەوە دەکەن کە ئەوان بەنیازن لە دوای ٢٠٢٠ـەوە بیخەنە بازاڕەکانەوە.





ئەم هەواڵە 1399جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
فرۆکەوانێک بەم شێوەیە رێز لە مامۆستاکەی دەگرێت
کچێک بە موعجیزە رزگاری دەبێت
لە عێراق بەم شێوەیە ئاوی باران لادەدەن ، بە دڵنیایی دوو جار سەیری دەکەیەوە
چەند دیمەنێک لە لافاوەکە فەرەنسا
ڤیدیۆیی .. شەقامی خۆت و چانسی خۆت
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad