English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
وێنەیی ... بزانە گرانترین قەمسەڵە بە چەندە 
2017-11-05 [04:53 AM]

ZNA- ھەولێر 


 
لەگەڵ ھاتنی وەرزی زستان خەڵکێکی زۆر  روو لە بازاڕەکان دەکات بۆ ئەوەی قەمسەڵەیەک بکڕێت و خۆی لە سەرمای زستان بپارێزێت .. 

لەگەڵ ئەوەی جۆرەھا مۆدیلی جیاوازی قەسەڵە ھەیە و ھەریەکەیان نرخێکی تایبەتی ھەیە , بەڵام نمایشکردنی  قەمەسەڵەیەکی گرانبەھا خەڵکی تووشی شۆک کرد . 

دیزاینەری بەناوبانگی ئەڵمانی فیلیپ بلاین لە پێگەی فەرمی کۆمپانیایەکەی قەمسەڵەیەکی نمایش کرد کە نرخەکەی زیاتر بوو لە ١٠١ ھەزار یۆرۆ , ئەمەش گرانترین قەمسەڵەیە تا ئێستا نمایش کرابێت . 

ئەم قەمسەڵەیە لە ١٠٠% لە پێستی تیمساح دروست کراوە و ناوەوەی بە تووکی ئاژەڵی (مەنک) داپۆشراوە (ئەم ئاژەڵە لە نێو دارستانەکانی ئەوروپا دەژیت ). 

لەوانەیە ھەندێک وا پێشبینی بکەن کەس ئەم قەمسەڵانەی نەکڕیووە , بەڵام ئەوەی جێگەی سەرنجە لە دوای نمایش کردنی بە چەند ساتێک ھەموو پێوانەبچووکەکانی ئەم قەمسەڵەیە فرۆشران و لە ئێستادا تەنھا پێوانە گەورەکان ماوەتەوە. 

ئەم قەمسەڵەیەش بە یەک رەنگ نمایشکراوە ، ئەویش قاوەیەکی تۆخ بوو . 

 

 

 

یاسین ئەحمەد 
سەرچاوە / پێگەی رۆتانا . 
 





ئەم هەواڵە 10594جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
سەگێک کچێک لە خنکان رزگار دەکات
سەمایەکی کیکی بەکارەسات کۆتایی پێدێت
ببینە ھاندەرانی بەرازیل چۆن بەرد بارانی ھەڵبژاردەکەیان دەکەن
وانەی وەرزش لە ژاپۆن
به‌ ڤيديۆ.. جيهانى ئه‌مڕۆمان چى به‌سه‌ردا هاتووه‌
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad