English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
پیسبوونی هەوا ساڵانە ١٠ ملیۆن کەس دووچاری نەخۆشی گورچیلە دەکات
2017-11-05 [05:20 AM]

هەولێر – ZNA


بەهۆی پیسبوونی هەوا، ساڵانە زیاتر لە ١٠ ملیۆن کەس دووچاری نەخۆشی جۆراوجۆری دریژخایەنی گورچیلە دەبنەوە.

 

تووشبوونی هاووڵاتیان بەو نەخۆشیانە زیاتر لە ئەمریکا و باشووری ئاسیایە و پزیشک هۆشداری دەدەن، کە پیسبوونی هەوا دەبێتە هۆکار بۆ تووشبوون بە نەخۆشییەکانی دڵ، شێرپەنجە و جەڵدەی مێشک.

 

بەپێی توێژەینەوەیەک کە کۆمەڵەی ئەمریکا بۆ نەخۆشییەکانی گورچیلە بڵاویکردووەتەوە، ساڵانە ١٠ ملیۆن و ٧٠٠ هەزار کەس دووچاری نەخۆشی دریژخایەنی گورچیلە بوونەتەوە.

 

توێژینەوەکە لە چوارچێوەی هەفتەی پشکنینی نەخۆشییەکانی گورچیلە ئەنجامدرا کە لە ٣١ کانوونی یەکەم/ ئۆکتۆبەر تاوەکو ٥ تشرینی دووەم/ نۆڤێمبەر لە شاری نیۆ ئۆرلیانز لە ئەمریکا بەڕێوەچوو.

 

توێژینەوەکە ئاماژە بۆ ئەوە دەکات نەخۆشی گورچیلە لەسەرتاسەری جیهاندا بەهۆی پیسبوونی ئاو و هەواوە هەیە، بەڵام زۆرترین رێژەی لە ئەمریکا و باشووری ئاسیا بووە.

 

بەپێی راپۆرتێکی بانکی نێودەوڵەتیی لە ساڵی ٢٠١٦ـدا، پیسبوونی هەوا هۆکارە بۆ مردنی کەسێک لە هەر ١٠ کەسدا، بەمەش دەبێتە چوارەم هۆکاری ترسناک بۆ مردنی مرۆڤ.





ئەم هەواڵە 4795جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
ھەڵۆیەک ھەوڵی رفاندنی منداڵێک دەدات
چەند دیمەنێکی سامناکی زریان و گەردەلوولەکەی ئەمریکا
یەکەم گۆڵی رۆنالدۆ لەگەڵ یانەی یۆڤانتس
منداڵێک بەشێوەیەکی سەرسوڕھێنەر لە رووداوێکی ھاتووچۆ رزگاری دەبێت
پێشبڕکێیەکی ئەسپ سواری کارەساتی لێدەکەوێتەوە
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad