English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
سێ کچە یاریزانی ھەولێر ٢٤ ملوانکە بەدەست دەھێنن 
2017-11-05 [06:04 AM]

ZNA- ھەولێر 


د.عەبدوڵڵا مەجید سەرۆکی یانەی ھەولێر پێشوازی لە ھەر سێ کچە یاریزانی تیپی بەرزکردنەوەی قورسایی یانەکە و راھێنەریان کرد، کە توانیان لە پاڵەوانێتی رۆژئاوای ئاسیا، کە لە وڵاتی ئوردن بەرێوەچوو ٢٤ ملوانکەی جۆراوجۆر بەدەستبھێنن.

لە وڵاتی ئوردن بەبەشداریکردنی ٦ وڵات پاڵەوانێتی بەرزکردنەوەی قورسایی رۆژئاوای ئاسیا لەسەر ئاستی کوران و کچان بۆ تازەپێگەیشتووان و لاوان و پێشکەوتووان بەرێوەچوو، کە تیاییدا ھەر سێ کچە یاریزانی یانەی ھەولێر (ئۆشین موحسین، ئیناس موحسین، ئیسرا موحسین) لەگەڵ راھێنەر (موحسین عەزیز) لەگەڵ شاندی ھەڵبژاردەی عێراق بەشداریان لەم پاڵەوانێتیەکرد و توانیان ئەنجامی گەورە بە دەستبھێنن.
ئەنجامەکانیان بەمشێوەیە بوو:
ئۆشین موحسین لە کێشی ٦٣کگم لەسەر ئاستی لاوان و پێشکەوتووان بەشداریکرد.
لەسەر ئاستی لاوان سێ ملوانکەی زێری بەدەستھێنا، لەسەر ئاستی پێشکەوتووان سێ ملوانکەی زێری بەدەستھێنا.
ئیناس موحسین لە کێشی ٦٣کگم لەسەر ئاستی تازەپێگەیشتووان و لاوان و پێشکەوتووان بەشداریکرد.
لەسەر ئاستی تازەپێگەیشتووان توانی سێ ملوانکەی زێر بە دەستبھێنێت و لەسەر ئاستی لاوان سێ ملوانکەی زیو بە دەستبھێنێت و لەسەر ئاستی پێشکەوتووان سێ ملوانکەی برۆنز بە دەستبھێنێت.
ئیسرا موحسین لە کێشی ٤٨کگم لەسەر ئاستی لاوان و تازەپێگەیشتووان و پێشکەوتووان بەشداریکرد و توانی لەسەر ئاستی تازەپێگەیشتووان سێ ملوانکەی زێر بەدەستبھێنێت و لەسەر ئاستی لاوان سێ ملوانکەی زێر بەدەستبھێنێت و لەسەر ئاستی پێشکەوتووان سێ ملوانکەی زێر بە دەستبھێنێت.
لەم سەردانیدا د.عەبدوڵڵا مەجید سەرۆکی یانەی ھەولێر خۆشحاڵی خۆی بەم ئەنجامە دەربری و تەئکیدی لەوە کردووە، کە یانەی ھەولێر بەھەموو شێوەیەک پاڵپشتی ئەم یاریزانانە دەکات وھیوای خواست، ئەم دەستکەوتە ببێتە پالنەرێکی بەھێز بۆ بەدەستھێنانی دەستکەوتی گەورەتر لە پاڵەوانێتیەکانی داھاتوو.
جێگەی باسە ھەریەکە لە گۆڤند عەبدولخالق ئەندامی دەستەی کارگێری و تاھیر سابیر سەرۆکی یەکێتی بەرزکردنەوەی قورسایی لقی ھەولێر و خەسرەو قەساب راھێنەری یانەی ھەولێر ئامادەی بوون.

سەرچاوە / رێبین رەمزی
 





ئەم هەواڵە 1291جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
زۆر خراپ دەکەوێتە خوارەوە
لە قافا گیرا
سامسۆنگ گاڵتە بە ئەپڵ دەکات
ژیانی خۆی کردە قوربانی سەرشێتیەک
خراپی لێ قەوما
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad