English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
کوردستان پێگەی تێهەڵچوونەوەیە
2017-11-05 [06:27 AM]

نووسینی: دڵشاد مستەفا وەسانی


خۆڕاگری و بەرگریی قارەمانانەی پێشمەرگە، واقیعێكی نوێی دروستكرد، بە جۆرێك كە لە تەواوی پارێزگاكانی هەرێمی كوردستان و عێراقدا، تەنیا پارێزگای هەولێر و دهۆك لەلایەن ئێرانەوە كۆنتڕۆڵ نەكراون، بەغداش بەو غروریەی خۆیەوە، ئامادە نییە گفتوگۆ لەگەڵ كوردستان بكات، نەك هەر ئەوە، بەڵكو بە پێی بەرنامەی تاران، لە بەغدا هەموو ئامادەكارییەك بۆ ئەوەیە، بە یەكجاری كورد پەڕ و باڵ بكەن، كار لەسەر ئەوە دەكەن، لەگەڵ دژایەتیكردنی كورد، سەربەخۆیی تەنیا بە داوای پارتی نەك خەڵك پیشان بدەن، بۆیە رووی بەغدا لە پارتییە و وەك جوداخوازی ژمارە یەك سەیری دەكات، ئەمەش بۆ زیاتر لێكدوورخستنەوەی لایەنەكانە، بەڵام دیمەنی سیاسی بەم شێوەیە:
1- وێڕای هەوڵی بەغدا بە هاوكاریی ئێران و توركیا، بۆ نەهێشتنی شتێك بەناوی هەرێمی كوردستان، هەولێر هەر ناوەندی بڕیاری كوردستانە، ئەمەریكا و فەرەنسا و بەریتانیا و رووسیا و دەوڵەتانی دی و ئەنجوومەنی ئاسایشی نێودەوڵەتی، داوا دەكەن هەولێر و بەغدا گفتوگۆ بكەن.
2- لە ماوەی پێنج رۆژدا، ئەمەریكا هەوڵەكانی خۆی بە كردەنی بۆ گرنگیدان بە كوردستان خستەڕوو، رۆژی 30 ی ئۆكتۆبەر بەیاننامەی وەزارەتی دەرەوە، پشتیوانیی بۆ حكوومەتی هەرێم دەربڕی كە پێویستە هەموو لایەنەكان هاوكاریی بكەن، بەپێویستی دەزانن لە عێراقی فیدڕاڵدا حكوومەتی هەرێمی كوردستان بەهێز بێت، رۆژی 2 ی نۆڤەمبەریش باڵیۆزی ئەمەریكا لە بەغدا سەردانی هەولێری كرد و هەمان ناوەرۆكی بەیاننامەی وەزارەتی دەرەوەی وڵاتەكەی بۆ بەڕێز نێچیرڤان بارزانی سەرۆكی حكوومەت دووپات كردەوە، رۆژی 3 ی نۆڤەمبەر وەزیری دەرەوەی ئەمەریكا ریكس تیلرسن، لە رێی پەیوەندیی تەلەفۆنییەوە لەگەڵ سەرۆكی حكوومەتی هەرێمی كوردستان، رایگەیاند ئەمەریكا لەگەڵ مافە دەستوورییەكانی هەرێمی كوردستانە، ئەمەش ئەوە دەگەیەنێت كە واشنتۆن پشتیوانی حكوومەتی هەرێم دەكات.
 3- بارودۆخی ئێستا لە بارودۆخی ئابی 2014 دەچێت، كاتێ ئەمەریكا هاوپەیمانییەكی دژی داعش دروست كرد، سەرەتای ئامادەكارییەكی لەو شێوەیە، بۆ رووبەڕووبوونەوەی هەڕەشەكانی ئێران دەردەكەوێت، كوردستان دەبێتەوە چەقی ئەو هاوپەیمانییەی بەڕێوەیە.
 4-  ئامادەكارییەكان لە لایەن ئەمەریكاوە، بە هەڕەشەكانی سەرۆكی ئەمەریكا دۆناڵد ترەمپ لە ئێران دەستی پێكرد، بە دەوڵەتێكی لەقەڵەمدا كە لە رێی میلیشیاكانییەوە شەڕ و ئاژاوە لە ناوچەكە دروست دەكات، پاشان دیارترین كەسی حەشد ئەبو مەهدی موهەندیسی وەك تیرۆریست ناساند، میلیشیاكانی شیعەی بە ئێرانی لەقەڵەم دا، لەم دوو رۆژەشدا فایلەكانی ئوسامە بن لادنی هێناوەتە گۆڕێ كە ئێران چۆن هاوكاریی بن لادنی كردووە.
  5- ئەو رووداوە خێرایانەی روویاندا و بەڕێوەن، دەكرێ ببنە زەمینەی لێكنزیكبوونەوەی لایەنەكان، مەگەر لاملی هەندێ حزب رێگربێت، بەڵام دوو هۆكار بەرچاوروونی دەدەن، یەكیان ئەوانەی كاریان بۆ یەكپارچەیی عێراق كرد، بینیان ئەو یەكپارچەییە هەتككردنی ئافرەت و تاڵان و كوشتن و تەعریبكردنەوەیە، دووەم ئەمەریكا ئەم حكوومەتەی هەرێمی دەوێت و پشتیوانیی دەكات.
  





ئەم هەواڵە 7420جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
فرۆکەوانێک بەم شێوەیە رێز لە مامۆستاکەی دەگرێت
کچێک بە موعجیزە رزگاری دەبێت
لە عێراق بەم شێوەیە ئاوی باران لادەدەن ، بە دڵنیایی دوو جار سەیری دەکەیەوە
چەند دیمەنێک لە لافاوەکە فەرەنسا
ڤیدیۆیی .. شەقامی خۆت و چانسی خۆت
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad