English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
ڤیدیۆیی.. شەمەندەفەرەکەی مان ستی تۆپھاوێژەکانیشی تێپەڕاند 
2017-11-05 [07:40 AM]

ZNA- ھەولێر 



لەمیانەی یارییەکانی گەڕی یازدەھەمی خولی پریمەرلیگی ئینگلیزی , یانەی مانشستەر ستی میوانداری یانەی ئەرسنالی کرد. 

یانەی مانشستەر ستی بەسەرپەرشتی پیپ گواردیۆلا توانی یارییەکە لەبەرژەوەندی خۆی یەکلایی بکاتەوە بە ئەنجامی سێ گۆڵ بەرامبەر بە گۆڵێک بۆ یانەی ئەرسنال . 

گۆڵەکانی یانەی مانشستەر ستی لە خولەکەکانی ١٨ و ٥٠ و ٧٥ لە رێگەی یاریزانان کیڤن دی برۆین و سێرجیۆ ئەگوێڕۆ و گابریل خیسۆس تۆمار کران, تاکە گۆڵەکەی یانەی ئەرسنالیش لە خولەکی ٦٥ لەلایەن یاریزان ئەلکسەندەر لاگازێت تۆمارکرا . 

بەم ئەنجامە یانەی مانشستەر ستی کۆی خاڵەکانی گەیاندە ٣١  خاڵ و تا ئێستاش لە ھیچ یارییەک لە خولی ئینگلیزی نەدۆڕاوە و یانەی ئەرسنالیش بە ١٩ خاڵ لە پلەی شەشەم مایەوە. 

یاسین ئەحمەد
 





ئەم هەواڵە 1564جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
فرۆکەوانێک بەم شێوەیە رێز لە مامۆستاکەی دەگرێت
کچێک بە موعجیزە رزگاری دەبێت
لە عێراق بەم شێوەیە ئاوی باران لادەدەن ، بە دڵنیایی دوو جار سەیری دەکەیەوە
چەند دیمەنێک لە لافاوەکە فەرەنسا
ڤیدیۆیی .. شەقامی خۆت و چانسی خۆت
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad