English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
سولاف فەواخرەجی روودەکاتەوە درامای میسری
2017-11-06 [09:10 AM]

هەولێر – ZNA


خانمە ئەکتەری سووری، سولاف فەواخرەجی، بەشداری لە درامایەکی نوێی تەلەڤزیۆنیی میسریدا دەکات.

 

ئەو ئەکتەرە بڕیارە لە زنجیرەی تەلەڤزیۆنیی "هێڵی گەرم"ـدا رۆڵ بگێڕت.

 

سولاف بەنیازە بەم نزیکانە بگاتە میسر و کاری وێنەگرتنی ئەم بەرهەمە دەستپێبکرێت.

 

ئەم بەرهەمە کە ناوەڕۆکێکی کۆمەڵایەتی هەیە، چەند پرسێکی نێو خۆی میسر دەخاتەڕوو.

 

هەر لەم بەرهەمەدا، ئەکتەری میسری حسێن فەهمی و ژمارەیەک ئەکتەری دیکە تێیدا بەشداردەبن.

 

ئەم بەرهەمە لە دەرهێنانی حسنی ساڵح دەبێت و ئەحمەد ئەلجابری کاری بەرهەمهێنانی بۆ دەکات.

 

ئەو ئەکتەرە سوورییە دوایین درامی میسری کە تێیدا بەشداربوو، زنجیرەی "کلیۆپاترا" بوو کە لە ساڵی ٢٠١٠ـدا بڵاوکرایەوە.





ئەم هەواڵە 748جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
چەند دیمەنێک لە لافاوەکە فەرەنسا
ڤیدیۆیی .. شەقامی خۆت و چانسی خۆت
ڤیدیۆیی .. ساتی کوشتنی تارا فارس
ھەڵۆیەک ھەوڵی رفاندنی منداڵێک دەدات
چەند دیمەنێکی سامناکی زریان و گەردەلوولەکەی ئەمریکا
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad