English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
شوێنی ئەبوبەکر بەغدادی ئاشكرا كرا
2017-11-06 [10:02 AM]

ZNA- هه‌ولێر


بە گوێرەی زانیارییە ھەواڵگرییەکان، شوێنی ئەبوبەکر بەغدادی ئاشکرا دەکرێت و بە ئۆتۆمبێلێکی تاکسیێکەوە لە عێراق ھەڵاتووە.

ئاژانسی ھەواڵی فەرمی عێراق، لەزاری چەند سەرچاوەیەکی ھەواڵگرییەوە بڵاویکردووەتەوە، دوای کۆنتڕۆڵکردنی قائیم لەلایەن ھێزەکانی عێراقەوە، ئەبوبەکر بەغدادی خەلیفەی داعش، بە ئۆتۆمبێلێکی تاکسی زەردەوە راوەی رۆژئاوای ئەنباری بەجێھێشت و بەرەو سووریا ھەڵاتووە و چووتە ناوچەیەک لە نزیک دێرزوور.

بەگوێرەی ھەواڵی ئاژانسەکە، بەغدادی بۆ ئەوە بە ئۆتۆمبێلی تاکسی زەردەوە ھەڵاتووە، تاکو گومانی لەسەر نەبێت و لە بۆردوومانی ئاسمانیشەوە پارێزراوبێت.

ھەڵاتنی بەغدادی لە کاتێکدایە کە داعش تەنھا لە چەند ناوچەیەکی عێراق ماوە و ھەموو شوێنە ستراتیژییەکانی لەدەستداوە.





ئەم هەواڵە 5935جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
چەند دیمەنێکی سامناکی زریان و گەردەلوولەکەی ئەمریکا
یەکەم گۆڵی رۆنالدۆ لەگەڵ یانەی یۆڤانتس
منداڵێک بەشێوەیەکی سەرسوڕھێنەر لە رووداوێکی ھاتووچۆ رزگاری دەبێت
پێشبڕکێیەکی ئەسپ سواری کارەساتی لێدەکەوێتەوە
گەنجێک ئافرەتێک لە مردن رزگار دەکات
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad