هەولێر – ZNA
هەفتانە لیستی فیلمە پڕداهاتەکانی ئەمریکای باکوور بڵاودەکرێتەوە و داهاتیان بۆ میدیاکانی ئاشکرا دەکرێت.
لەم هەفتەیەدا فیلمێکی نوێی سینەمایی کە بەناوی "سۆر: راجنارۆک"یە و لە جۆری فیلمە ئەکشن و سەرکێشییەکانە، داهاتی یەکەم هەفتەی ١٢١ ملیۆن دۆلاری ئەمریکییە.
ئەم بەرهەمە لە دەرهێنانی تایکا وایتیتییە و کریس هیمسوورس و مارک راڤالۆ رۆڵی سەرەکی دەگێڕن.
لە پلەی دووەمی لیستەکەدا، فیلمی کۆمێدی "باد مامز کریسماس" دێت کە بڕی ١٧ ملیۆن دۆلاری بەدەستهێنا.
لەم بەرهەمەدا جۆش لۆکاس و سکۆت مۆر کاری دەرهێنانیان بۆ فیلمەکە کردووە و میلا کۆنیس و کریستین بیل رۆڵی سەرەکی دەگێڕن.
لە پلەی سێیەمی لیستەکەدا، فیلمی ترسناک "جیجسۆ" بە کۆکردنەوەی شەش ملیۆن ٧٠٠ هەزار دۆلاری ئەمریکییە و هەفتەی رابردوو لە پلەی یەکەمدابوو.
فیلمی کۆمێدی "بو ٢ مادیا هالویین" لە پلەی دووەمی لیستەکەوە بەرەو پلەی چوارەم دابەزی و داهاتی ئەم هەفتەیەی چوار ملیۆن و ٧٠٠ هەزار دۆلارە.
فیلمی ئەکشن "جیۆستۆرم" لە پلەی سێیەمەوە بەرەو پلەی پێنجەم دابەزی و داهاتی ئەم هەفتەیەی سێ ملیۆن دۆلار بوو.
ئەم هەواڵە 961جار خوێندراوەتەوە |