English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
ھەمیشە ئاشتیخوازبووین
2017-11-06 [10:11 AM]

نووسینی: عارف روشدی


ھەر کاتێک گەلی کوردستان جاڕی شۆڕشی دابێت لە ناچاری بووە، چونکە ھیچ ڕێگاچارەیەکی دیکە بەرامبەر ستەمی داگیرکەران نەدەما، لە شۆڕشیشدا پەنانەبراوە بەر تیرۆر و سەربڕینی خەڵک، چەند ڕوژێکە کەرکوک و ھەندێ شوێنی دیکەی دەرەوەی ئیدارەی ھەرێمی کوردستان دووبارە لە لایەن ھێزە عیراقییەکانەوە داگیرکراونەتەوە، لە سەر دەستی حەشدی شیعی و ھێزەکانی دیکەی عیراق ئەنفالێکی دیکەیان ئەنجامداوە بە تایبەتی لە شاری خوشەویستی نیشتمانپەروەری (دوزخورماتو)، بە سەربڕین و تاڵان و بڕین و ئەتکی ناموس کەرب و کینەی شۆڤینیستی - تائیفی یان بە سەرگەلەکەماندا داباراندووە، خەریکە ناسنامەی (ھەرێمی کوردستان ) دەگۆڕن بۆ (پارێزگاکانی باکوری عێراق )، لە ناحییەی جەبارە (٤١٤) پارچە زەوییان تەرخانکردووە بۆ عەرەبی تەعریب، لە ناحییەی زوممار (٥٤) قوتاپخانەیان داخستووە کراونەتە بارەگا ! زمانی کوردییان قەدەغەکردووە لە قوتابخانەکاندا! نەخوشخانەی شەنگالیان داخستووە! زۆربەی ھەرە زۆری بەڕێوەبەری فەرمانگەکانیان گۆڕیوە بە کەسانی سەر بە حەشدی شیعی. 
سەرەڕای ئەمانەش، بەردەوام بە گوتاری ناشایستە ھەڕەشە دەکەن و خواستیان داگیرکردنی تەواوی کوردستانە . 
بەڵام، دڵنییام ھەر دەبێ نوشست بێنن، ڕاپرسی بوو بە (دوکیومێنتێکی مێژوویی)، تەنانەت دادگای فیدراڵی عیراقیش لە بریارێکیدا (نەیتوانیوە ڕاپرسی بە نادەستوری ناوزەد بکات) ھەر چەندە دادگاکانیان جێگای متمانەش نین . لە لایەکی دیکەوە پێویستە حکومەت و پەرلەمانی کوردستان لە سەر ئاستی عێراق و کۆمەڵگای نیودەوڵەتی بە دۆکیومێنت و بە بەرفراوانی ھەموکردەوە ستەمکارانە و تاوانەکانی حکومەتی بەغدا بەرامبەر بە گەلەکەمان بیخەنەڕوو، وەک سکاڵا لە دادگا تایبەتمەندەکاندا تۆماری بکەن و داوای لێپێچینەوە ی یاسایی بکرێت، ھەروەھا پەرە بە کاری دیبلۆماسی و ھەماھەنگی لەگەڵ ولاتان و دۆستانی گەلەکەمان پتەوتربکرێت .بەمەبەستی پشتگیری لە خواستی ڕەوای گەلەکەمان و کوتاییھێنانی یەکجارەکی بە مەینەت و ئاڵۆزییەکانی ولاتەکەمان.





ئەم هەواڵە 4318جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
سەگێک کچێک لە خنکان رزگار دەکات
سەمایەکی کیکی بەکارەسات کۆتایی پێدێت
ببینە ھاندەرانی بەرازیل چۆن بەرد بارانی ھەڵبژاردەکەیان دەکەن
وانەی وەرزش لە ژاپۆن
به‌ ڤيديۆ.. جيهانى ئه‌مڕۆمان چى به‌سه‌ردا هاتووه‌
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad