English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
گرنگترین سودە تەندروستیەکانی سێوی سەوز
2017-11-06 [11:27 AM]

هه‌ولێر - ZNA



 

سێوی سەوز یەکێکە لە میوەھەرە بەسودەکان پزیشکانیش زۆرجەخت لەسەر سودەکانی دەکەنەوە، سێوی سەوز چەندین ڤیتامین و کانزاو ڕیشاڵی تێدایە، ھەروەھا ڕێژەیەکی باش شەکری بێزیان و پرۆتینی تێدایە ھەموو کەسێک پێویستە ڕۆژانە سێوێک بخوات، ئەمەش لەخواردنی دەرمان دەتپارێزێت.

سودەکانی:

1– ڕیشاڵ: یەکێک لەگرنگترین سودەکانی سێوی سەوز ھەبونی ڕێژەیەکی زۆر ڕیشاڵە لەپێکھاتەکەیدا کەئەمەش سودێکی زۆری ھەیە لەبەرزکردنەوەی چالاکیەکانی لەشدا. ھەروەھا سودێکی باشیشی ھەیە لە نەھێشتنی کێشەکانی جگەر.

2– کرداری ھەرسکردن: سێوی سەوز دوو ترشی زۆر گرنگی تێدایە کە لەسکچون و قەبزیش دەتپارێزێت، بۆیە ئەمەش دەبێتەھۆی نەھێشتنی گۆڕانکاریەکانی ھەرسکردن.

3– کۆتڕۆڵی ئارەزوی خواردن دەکات: سێوی سەوز یارمەتی کۆترۆڵ کردنی سیستەمی خۆراک دەدات ئەمەش بەھۆی ئەو ترشە شاراوەیەی کەلەپێکھاتەکەیدا ھەیە.

4– دابەزاندنی کێش: ئاستی چەوری نزمە و ئاستی کۆڵستڕۆڵ لە جەستەدا کەمدەکاتەوە.بەم شێوەیە زۆربەسودە بۆ ئەو کەسانەی کە دەیانەوێت کێشی لەشیان دابەزێنن یان بۆ ئەوانەی کە ورزش دەکەن، ھەروەھا سێوی سەوز ئارەزووی خۆراک کەمدەکاتەوە ئەمەش یارمەتی دەرە بۆ دابەزاندنی کێش و بەدەستھێنانی جەستەیەکی تەندروست.

5– لەتوشبون بەشێرپەنجە دەتپارێزێت: یەکێک لەسودە گرنگەکانی سێوی سەوز پاراستنی جەستەیە لەتوشبون بە بەشەجیاوازەکانی شێرپەنجە، ھەروەھا بەھۆی ڕێژەی بەرزی ڕیشاڵەوە لە شێرپەنجەی کۆڵۆن دەتپارێزێت.

ئەم سێوە ھەروەھا بەھۆی زۆری ڤیتامینەوە ڕێگری دەکات لە لەناو چونی خانەکانی پێست ئەمەش دەت پارێزێت لەتوشبوون بە شێرپەنجەی پێست.

6– ووزە: سێوی سەوز سەرچاوەیەکی باشی ووزەیە، بەتایبەت بۆ ئەوکەسانەی کە وەرزش دەکەن.





ئەم هەواڵە 4813جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
مارێک ئافرەتێک قووت دەدات , تکایە سەرووی ١٨ ساڵ
یەکەم جارە ماسی لەم شێوەیە ببیندرێت
خۆی فڕێدەداتە بەردەم بارھەڵگرێک، بزانە چی لێدێت
پێکدادانی دوو فرۆکە
بوونەوەرێکی نامۆ لە فلپین دەردەکەوێت
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad