English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
بەرشەلۆنە ئۆرییە بە دۆر دەخاتەوە 
2017-11-06 [03:22 AM]

ZNA- ھەولێر 


سێرجی ئۆرییە یاریزانی ئێستای یانەی تۆتنھام و پێشووی یانەی پاریس سانجێرمان دەڵێت رۆژنامەکانی فەرەنسا کێشەیەکی زۆریان بۆ دروست کردووم . 

لەمیانەی چاوپێکەوتنێکی رۆژنامەوانی ئۆرییە رایگەیاند : رۆژنامەکانی فەرەنسا کێشەیەکی زۆریان بۆ دروست کردم چونکە ھەموو کات چاودێرییان دەکردم  ومنیان بەکەسێکی خراپ نیشاندەدا. 

ئۆرییە گووتیشی : چەندین یانەی گەورە ھەوڵیان دەدا بۆندم لەگەڵ مۆربکەن و یەکێک لەو یانانەش یانەی بەرشەلۆنە بوو , بەڵام رۆژنامەکان کاریگەری خراپیان ھەبوو لەسەر ئەم بابەتە. 

لەلای خۆشیەوە سەرچاوەیەک لەیانەی بەرشەلۆنە رایگەیاند : بەھیچ شێوەیەک رۆژێک لە رۆژان لە گەڵ یاریزان ئۆرییە یا بریکاری کارەکانی دانەنیشتووین بۆ ئەوەی گرێبەستی لەگەڵ مۆربکەین , تەنھا ئەوە نەبێت بریکار کارەکانی ئەو یاریزانە ھەوڵیدا پەیوەندیمان پێوەبکات بۆ ئەوەی گرێبەست لەگەڵ ئۆرییە مۆربکەین و ئێمەش رەتمانکردەوە. 

یاسین ئەحمەد
 





ئەم هەواڵە 2314جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
مارێک ئافرەتێک قووت دەدات , تکایە سەرووی ١٨ ساڵ
یەکەم جارە ماسی لەم شێوەیە ببیندرێت
خۆی فڕێدەداتە بەردەم بارھەڵگرێک، بزانە چی لێدێت
پێکدادانی دوو فرۆکە
بوونەوەرێکی نامۆ لە فلپین دەردەکەوێت
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad