English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
نوێنەرێکی مەسیحییەکان: داوایان كردوه‌ لە دەستی حەشدی شەعبی بیان پارێزێن
2017-11-06 [04:15 AM]

ZNA - هه‌ولێر


نوێنەرێکی مەسیحییەکان لە پەرلەمانی کوردستان وتی، دوای رووداوەکانی کەرکووک حەشدی شەعبی ھاتووە بۆ ناوچەکە، جارێکی دیکە ئاوارە بوونەوە، چونکە حەشدی شەعبی زۆر لە داعش مەترسیدارترە، وتیشی، داوایان لە کۆمەڵگەی نێودەوڵەتی کردووە، لە دەستی حەشدی شەعبی بیان پارێزێن، یاخود رێگەیان پێبدەن کۆچی بەکۆمەڵ بۆ دەرەوەی وڵات بکەن.

 

وەحیدە یاقۆ ھورمز نوێنەری مەسیحییەکان لە پەرلەمانی کوردستان رايگەیاند, دۆخی مەسیحییەکانی دەشتی نەینەوا زۆر خراپە، ئەوەی دیکە ھەموو ئاوارەی ھەرێم بوونەتەوە و دۆخیان زۆر خراپە و منداڵەکانیشیان لە خوێندن دابراون جارێک لە سەردەستی داعش ئاوارە بوون، ئێستایش لە سەردەستی حەشدی شەعبی و ناوێرن بمێننه‌وه‌.

 

ئاماژه‌ی به‌وه‌ش كرد، خەڵکێکی زۆر گەڕابوونەوە بۆ تلسقۆف، ئەویش لەبەر ئەوەی پێشمەرگە ئەوانی دەپاراست و دۆخیان زۆر ئارام بوو، بەڵام دوای رووداوەکانی کەرکووک حەشدی شەعبی ھاتووە بۆ ناوچەکە، جارێکی دیکە ئاوارە بوونەوە، چونکە حەشدی شەعبی زۆر لە داعش مەترسیدارترە.

 

ئەو نوێنەرەی مەسیحییەکان ئاشکرای دەکات، داوایان لە کۆمەڵگەی نێودەوڵەتی کردووە، لە دەستی حەشدی شەعبی بیان پارێزێن، یاخود رێگەیان پێبدەن کۆچی بەکۆمەڵ بۆ دەرەوەی وڵات بکەن، لەبەر ئەوەی ناتوانن لە ژێردەستی حەشدی شەعبی بژیێن، چونکە ژیانیان پارێزراو نابێت، بۆیە ئێستا ئەمەریکا و فەرەنسا ھاتوونەتە سەر خەت و رەنگە دۆخەکە چارەسەر بکرێت.

 

KDP.info





ئەم هەواڵە 1720جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
مارێک ئافرەتێک قووت دەدات , تکایە سەرووی ١٨ ساڵ
یەکەم جارە ماسی لەم شێوەیە ببیندرێت
خۆی فڕێدەداتە بەردەم بارھەڵگرێک، بزانە چی لێدێت
پێکدادانی دوو فرۆکە
بوونەوەرێکی نامۆ لە فلپین دەردەکەوێت
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad