English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
ھونەرمەندێکی فیلمە سێکسیەکان دەیەوێـت ببێتە سەرۆک کۆمار 
2017-11-06 [05:48 AM]

ZNA- ھەولێر 


ئیلینا بیرکۆڤای رووسی و خانمە ھونەرمەندی بواری فیلمە ووروژێنەرەکان بە نیازە خۆی ھەڵبژێرێت بۆ بەدەستھێنانی پۆستی سەرۆک کۆماری رووسیا . 

لەمبارەیەوە بیرکۆڤا دەڵێت، بەنیازم لە ھەڵبژاردنەکانی ساڵی ٢٠١٨ خۆم کاندید بکەم بۆ بەدەستھێنانی پۆستی سەرۆک کۆمار . 

ھەروەھا گووتیشی :  یەکێک لە کارەکانم بریتی دەبێت لە دەرکردنی یاسایەک بۆ چاودێری کردنی پۆشینی جلوبەرگ و ھەروەھا یاسایەکی تایبەت دادەڕێژم سەبارەت بە وانەی پەروەردەی سێکسی لە قوتابخانەکان . 

بیرکۆڤا راشیگەیاند : جگە لەم کارانەی باسم کرد , بەنیازم پرۆگرامێک دابڕیژم بۆ ئەوەی پشکنینی پزیشکی و تەندروستی سێکسی بەشێوەیەکی رێک و پێک ئەنجام بدرێت و دەستکاری یاسای کار دەکەم و ھەوڵدەدەم پارە بەشێوەی قیست بە فەرمانبەران بدەم بێ ئەوەی سوودی بێتە سەر. 

بڕیارە لە ئاداری ساڵی ٢٠١٨ ھەڵبژاردنەکانی سەرۆک کۆماری رووسیا بەڕێوەبچێت و تا ئێستاش دیاری نییە ئایا سەرۆک کۆماری ئێستای رووسیا فلادیمیر پۆتین جارێکی دیکە خۆی کاندید دەکاتەوە یاخود نا .

ی . ا 
سەرچاوە / سکای نیوز 
 





ئەم هەواڵە 14602جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
زۆر خراپ دەکەوێتە خوارەوە
لە قافا گیرا
سامسۆنگ گاڵتە بە ئەپڵ دەکات
ژیانی خۆی کردە قوربانی سەرشێتیەک
خراپی لێ قەوما
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad