English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
خولی ئەمساڵی فێستیڤاڵی قاهیرە بەناوی شادیە دەکرێت
2017-11-06 [11:40 AM]

هەولێر – ZNA


٣٩مین خولی فێستیڤاڵی نێودەوڵەتیی فیلمی قاهیرە، بەناوی خانمە ئەکتەری سینەمایی میسری، شادیە دەکرێت.

 

بەناوکردنی خولی ئەمساڵی فێستیڤاڵ بەناوی ئەو ئەکتەرە لە کاتێکدایە کە ئێستا خۆی لە نەخۆشخانەیە و نەخۆشە.

 

رێکخەرانی فێستیڤاڵ دڵگرانی خۆیان بۆ نەخۆشکەوتنی ئەو ئەکتەرە نیشانداوە و هیوای زوو چاکبوونەوەی بۆ دەخوازن.

 

خێزانی ئەو ئەکتەرە کە ماوەیەکی زۆرە لە کاری هونەری دوورکەوتووەتەوە، رایانگەیاند، شادیە گەیێندراوەتە یەکێک لە نەخۆشخانەکان، بەڵام دۆخی تەندروستیان بۆ میدیاکان ئاشکرا نەکردووە.

 

شادیە، یەکێک لە ئەکتەرە هەرە دیارەکانی سینەمای میسری و عەرەبییە و لە چەندین فیلمی سینەماییدا رۆڵی سەرەکی گێڕاوە.





ئەم هەواڵە 658جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
ھەڵۆیەک ھەوڵی رفاندنی منداڵێک دەدات
چەند دیمەنێکی سامناکی زریان و گەردەلوولەکەی ئەمریکا
یەکەم گۆڵی رۆنالدۆ لەگەڵ یانەی یۆڤانتس
منداڵێک بەشێوەیەکی سەرسوڕھێنەر لە رووداوێکی ھاتووچۆ رزگاری دەبێت
پێشبڕکێیەکی ئەسپ سواری کارەساتی لێدەکەوێتەوە
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad