English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
لەبەر ئەم ھۆکارانە ھێلکە بخۆ
2017-11-07 [10:24 AM]

هه‌ولێر - ZNA


 

ھێلکە رێژەیەکی زۆری پرۆتینی تێدایە و تەواوی ترشیە ئەمینییەکان لەخۆ دەگرێت، کە ژمارەیان نۆ ترشە، ھاوکات وا دەکات ھەست بە تێربوون بکەی، ئەوەش سوودی بۆ پارێزگاری کردن لە کێشی ھەیە، پرۆتینەکەشی ھاوکار دەبێت لە بنیاتنانی ماسوولکەکانی لەش و پارێزگاریکردن لێیان.

ھێلکە بە یەکێک لەو خواردنانە دادەنرێت، کە سەرچاوەیەکی سەرەکی ڤیتامین Dیە، لەکاتێکدا ئەو خواردنانە ژمارەیان یەکجارە کەمە ئەوە ڤیتامینەیان تێدا بێت و چارەسەری ھەندێک نەخۆشی زگماکی دەکات، ھەروەھا ڤیتامین Aی و ڤیتامین B١٢ لە خۆدەگرێت، لەگەڵ ریپۆڤلاڤین B٢ و سیلینۆمی دژە ئۆکسید، لەگەڵ لوتین و زیاکسانسین کە پارێزگاری لە تەندرووستی چاو دەکات.

ھەرچەندە زەردێنەی ھێلکە رێژەیەکی زۆری کۆلیسترۆلی خۆراکی تێدایە، بەڵام رێژەیەکی کەمی چەوری لەخۆ دەگرێت کە ئەویش بەرپرسە لەسەر زیادبوونی ئاستی کۆلیسترۆل لە خوێن.

لە یەکێک لە توێژینەوەکانیش دەرکەوتووە، خواردنی ھێلکە بە شێوەیەکی رۆژانە، ھیچ پەیوەندییەکی بە مەترسی جەڵتەی مێشکەوە نییە، بەڵکو ئەوەی پەیوەندی بەو نەخۆشییەوە ھەیە، شێوازی ئامادەکردنییەتی.

ئەگەر ھێلکە بە زبدە سووربکرێتەوە، یاخود خواردنی دیکەی وەکو گۆشتی قوتووی بۆ زیاد بکرێت، رەنگە کاریگەری نەرێنی ھەبێت بۆ تەندرووستی، بەڵام بە تەنھا ھێلکە، ٧١ کالۆری (گەرمۆکە) و دوو گرام چەوری تێدایە.

بۆیە بەبێ ھیچ دوودڵییەک، ھەوڵ بدە ژەمەکانی بەیانیان ھێلکە زیاتر بخۆی، ھاوکات ئەو خۆراکانەش لە یاد مەکە، کە شەکری ریشاڵییان تێدایە، وەکو سەوزە و میوە و دانەوێڵە.





ئەم هەواڵە 4288جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
چەند دیمەنێکی سامناکی زریان و گەردەلوولەکەی ئەمریکا
یەکەم گۆڵی رۆنالدۆ لەگەڵ یانەی یۆڤانتس
منداڵێک بەشێوەیەکی سەرسوڕھێنەر لە رووداوێکی ھاتووچۆ رزگاری دەبێت
پێشبڕکێیەکی ئەسپ سواری کارەساتی لێدەکەوێتەوە
گەنجێک ئافرەتێک لە مردن رزگار دەکات
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad