English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
بەغدا نایه‌وێت مووچەی 567 هەزار مووچەخۆری كوردستان بدات
2017-11-07 [10:37 AM]

​ZNA – هه‌ولێر


بەپێی  دوایین داتاكانی ئه‌نجوومه‌نی وه‌زیرانی هه‌رێمی كوردستان ئەوە ئاشكرا دەبێت كۆی مووچه‌خۆرانی هه‌رێمی كوردستان  ژماره‌یان ‌ ملیۆنێك و  249 هەزار و 481 مووچەخۆرە.

ئەو داتایەی  مووخۆران له‌سه‌ر بنه‌مای تۆماری بایۆمه‌تری  مووچه‌خۆرانی هه‌رێمی كوردستانە

ئەنجومەنی  وەزیران جەختی كردۆتەوە  مانگانە  بۆ دابینكردنی  مووچە پێویستیان بە هه‌شت سه‌د و 97 ملیار وپێنج سه‌د ملیۆن دینارهەیە.

بەرپرسانی حكوومەتی عێراقی رایان گەیاندووە لە لای بەغدا 682 هەزار و  22  فەرمانبەری  هەرێمی كوردستان دانپێداندراون.

بەپێی هەردوو داتاكە بێت، جیاوازی نێوان ژمارەی مووچەخۆرانی هەرێم لای حكوومەتی هەرێمی كوردستان و لای بەغدا 567 هەزار و 459  مووچەخۆرە.

نەجیبە نەجیب پەرلەمانتاری كورد لە  لیژنەی دارایی پەرلەمانی  عێراق بە باسی راگەیاند: دامەزراندنی فەرمانبەران و مووچەخۆران هەرێم بە پێی دەستوور پەیوەندی بە خودی هەرێم هەیە نەوەكو حكوومەتی ناوەندی، گوتی: لەسەر بەغدایە بودجەی كوردستان بنێریت بۆ چۆنیەتی دیاریكردنی بودجەی مووچەخۆران كە دەكەوێتە نێو بودجەی بەكاربردن پەیوەندی بە بەغداوە نیە بەڵكو بەپێی دەستوور مافی هەرێمی كوردستانە،   كاتێك بەغدا دەڵێت مووچەی 682 هەزار مووچەخۆر دەدەم ئەوە تەنها بیانووە و هیچ تر نیە.

جەخت دەكاتەوە بودجەی كوردستان 17% ئەوان پەیوەندیان بە بودجەی بەكاربردن و وەبەرهێنان نیە، نابێت ئەوان ژمارەی  مووچەخۆرانی  مەدەنی و سەربازی  دیاری بكەن چونكە ئەوە لە دەسەڵاتی هەرێمی كوردستانە، گوتیشی: كاتێك لە كەسێك لە كوردستان دادەمەزرێندرێت فەرمانەكەی لە لایەن حكوومەتی هەرێم دەردەكرێت و فەرمانەكە لە لایەن بەغداوە دەرناكرێت.

 





ئەم هەواڵە 7705جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
ھەڵۆیەک ھەوڵی رفاندنی منداڵێک دەدات
چەند دیمەنێکی سامناکی زریان و گەردەلوولەکەی ئەمریکا
یەکەم گۆڵی رۆنالدۆ لەگەڵ یانەی یۆڤانتس
منداڵێک بەشێوەیەکی سەرسوڕھێنەر لە رووداوێکی ھاتووچۆ رزگاری دەبێت
پێشبڕکێیەکی ئەسپ سواری کارەساتی لێدەکەوێتەوە
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad