English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
پزیشكێك : گرێ ی مل به‌ گوێره‌ی ته‌مه‌نه‌كان
2017-11-07 [11:01 AM]

هه‌ولێر - ZNA



بوونی گرێ ی مل لەو کەسانەی کە تەمەنیان لە سەروو ٣٥ ساڵیەوەیە، بە تایبەت ئەگەر جگەرەکێش بن و مەی بخۆنەوە، نیشانەیەکی مەترسیدارە و پێویستە سەردانی پزیشك بکەن و پشکنینی پێویستیان بۆ بکرێت.دکتۆر صلاح عبدالواحد سلێمان پسپۆڕی نەشتەرگەری قووڕگ و لووت و گوێ بۆ ئاژانسی هه‌واڵی زاگرۆس گوتی : 

ئەو کەسانەی تەمەنیان لە خواروو ٣٥ ساڵیەوەیە، ئەو جۆرە گرێ یە مەترسیدار نیە، لە منداڵانیش زۆربەی بەهۆی نەخۆشی بۆماوەیی دروست دەبێت.

لەتەمەنی خوار ٣٥ ساڵی و منداڵانیش دەگرێتەوە، گرێ ی مل زۆرجار بە هۆی ئیلتیهابەوە دروست دەبێت کە سەرچاوەکەی ئیلتیهابی لەوزەتێن یان ددانە بە زۆربەی.

لاتان سەیر نەبێت بەهۆی کەمتەرخەمی نەخۆش لە وەرگرتنی دەرمان بێ پزیشك و کەم ئەزموونی بەشێك لە پزیشکان لەکاتی بینینی ئەو جۆرە نەخۆشانە بۆ یەکەم جار، زۆرێك لەو نەخۆشانە بە ئەنجامی خراپ گەیشتوون لە زیانی ئابووری گەورە و تەنانەت مردنیش.

گرێ ی مل بەهۆی ئیلتیهابەوە یەکێکە لەو نەخۆشیانەی ئەگەر زوو چارەسەر نەکرێت مردنی بەدوادا دێت و نموونەشمان هەیە و کەم نیە لەو کوردستانە.
 





ئەم هەواڵە 4894جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
فرۆکەوانێک بەم شێوەیە رێز لە مامۆستاکەی دەگرێت
کچێک بە موعجیزە رزگاری دەبێت
لە عێراق بەم شێوەیە ئاوی باران لادەدەن ، بە دڵنیایی دوو جار سەیری دەکەیەوە
چەند دیمەنێک لە لافاوەکە فەرەنسا
ڤیدیۆیی .. شەقامی خۆت و چانسی خۆت
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad