English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
نوری مالیكی تۆمەتبارە بە گەندەڵی لە گرێبەستەكانی چەك كە بەهاكەی 44 ملیار دۆلارە
2017-11-07 [11:05 AM]

​ZNA – هه‌ولێر


لە ژێر بیانووی شەڕی داعش لە عێراقدا پارەیەكی زۆر لە گرێبەستەكانی كڕینی چەك بە فیڕۆدراوە و چەندین  گرێبەستی وەهمیش ئاشكرا بوونە، لەگەڵ ئەوەشدا زۆرێك لەو چەكانه‌ی كڕدراون بەكەڵكی بەكارهێنان نایەن و بەشێكیشیان كەوتونەتە دەست رێكخراوە تیرۆرستیەكان.

عەبدولعەزیز حەسەن بڕیاردەری لیژنەی ئاسایش و بەرگری لەئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق رای گەیاند: لەكابینەی پێشووی حكوومەتی عێراق چەندین گرێبەستی كڕینی چەك و كەرەستەی سەربازی لەگەڵ چەند وڵاتێكدا ئیمزاكراوە، گرێبەستەكان لایەنی گەندەڵی زۆری تێدایە، گوتی: بۆ نمونە لەسەرەتای ساڵی 2014 لەگرێبەستێكدا عێراق 5 ملیۆن چەكی كلاشینكۆفی كڕی بوو، زۆرینەی چەكەكان بەكەڵك نەدەهات لەبەر ئەوەی كەرەستەو پارچەی چەكەكان لەئاسنی سكراپ دروستكرابوو.

ئاشكرای كرد" لەماوەی پێشوودا عێراق لەرێگەی گرێبەستێكەوە ژمارەیەكی زۆر زرێپۆش و ئۆتۆمبێلی جۆری (سۆنەری) لەوڵاتێك كڕیوە، بەڵام ژمارەیەكی بەرچاو لەو زرێپۆش و سۆنەرانە ئیشیان نەدەكرد و ناتەواوی زۆریان تێدابوو، ژمارەیەكیان نێردرانەوە بۆ ئەو وڵاتەو دوای چاككردنەوە هێنرانەوە بەڵام ژمارەیه‌كی هەر بەناتەواوی ماونەتەوەو جارێ نەنێراوەتەوە بۆ ئەو وڵاتەی لێوەی هاوردە كراوە.

لەمانگی ئاداری  2017 ئاژانسی فەرمی وڵاتی ئۆكرانیا "زیركالا نیدێلی"رایگەیاندووە، ئۆكرانیا ژمارەیەك لەو زرێپۆشانەی ، بەدەست گەیشتووەتەوە كە پێشتر رەوانەی عیراقی كردبوون، ئەویش بەهۆی بوونی كەموكورتی تێیاندا.

ئاژانسەكە راشیگەیاندووە، 10 لەو زرێپۆشانە بەلەكاركەوتووی رەوانەی عێراق كراون بەڵام تائێستا نازانرێت كە ئایا حكومەتی ئۆكرانیاش بەشدارە لەو گەندەڵی كە لەو گرێبەستانەدا.

بڕیاردەری لیژنەی بەرگری ئاماژەی بەوەشداوە زۆربەی ئەو گرێبەستانە لەرێگەی كۆمپانیاكانەوە كراون، ئەوانیش لەگەڵ گرووپە گەورەكانی مافیای وڵاتان رێككەوتن و چەكەكانیان لێكڕیون و هاوردەی عیراقیان كردووە بەڵام ئەو مەلەفانە بەشێوەیەكی كاتی داخراون لەبەر ئەوەی عێراق روبەڕووی شەڕێكی قورس بۆتەوە بەردەوام چاودێربووین و لەدوای شەڕی داعش و رزگاركردنەوەی موسڵ دۆسیەكان دەكەینەوەو گەندەڵكاران روبەڕووی توندترین سزادەكەینەوە.

عادل  نوری  گوتەبێژی لیژنەی نەزاهە بە باسی راگەیاند: له‌گه‌ڵ یه‌كێك له‌ وڵاتان گرێبه‌ستی كڕینی‌ 400 تانك كراوه‌، به‌ڵام 86 تانك كه‌متر هاتۆته‌ عێراق ئه‌مه‌ جگه‌ له‌ جیاوازی نرخ له‌گه‌ڵ بازاڕی جیهانی،ئه‌و وڵاته‌ له‌ بری ئه‌وه‌ی سزا بدرێت له‌سه‌ر گرێبه‌سته‌كه‌، ئه‌وا قه‌ره‌بووی عێراقی كرده‌وه‌ به‌ هه‌ندێك كه‌لوپه‌لی تری سه‌ربازی".

نوری باسی كڕینی فڕۆكه‌ی چیكی كرد له‌ جۆری (L 159)، ده‌ڵێ فڕۆكه‌كه‌ له‌ رووی جۆرایه‌تی و نرخه‌وه‌ به‌گوێره‌ی گرێبه‌سته‌كه‌ جیاوازن له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ی به‌ده‌ست عێراق گه‌یشتووه‌، له‌مه‌شدا به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی دابینكردن و گرێبه‌ست له‌ وه‌زاره‌تی به‌رگری و وه‌زیری پێشووی به‌رگری به‌رپرسن. گوتی "ئه‌گه‌رچی به‌گوێره‌ی گرێبه‌سته‌كان له‌ 2003 تا 2014، ئه‌وا عێراق 150 ملیار دۆلاری بۆ كڕینی چه‌ك خه‌رجكردووه‌، به‌ڵام چه‌ندایه‌تی و چۆنایه‌تی زۆر كه‌متر بووه‌ له‌و بڕه‌ پاره‌یه‌ی چه‌كی پێ كڕاوه‌.

لە دامەزراوەی سەربازیدا، سەرۆك وەزیرانی پێشووی عێراق نووری مالیكی، 149 ملیار دۆلاری خەرج كردووە بە مەبەستی كڕینی چەك و پێداویستی بۆ سوپای عێراق، بەڵام لەگەڵ ئەوەشدا بەشێكی زۆر لە خاكی عێراق كەوتە ژێر دەستی داعش و هەندێك گرێبسەتیش لە كاتی لێكۆڵینەوەدا دەركەوتن گەندەڵی زۆریان تێدا كراوە.

عادل نووری گوتیشی: بەشێك لەپارەی گرێبەستەكانی كڕینی چەك وەهمین گرێبەستەكە كراوە پارەكەش دراوە ، بەڵام چەكەكان بونیان نیە، بەشێكیشیان  پارەی زیاتریان تێدا نوسراوە بۆ نمونە چەكێك 150 دۆلارە بەڵام 500 دۆلار نوسراوە.

بەپێی راپۆرتێكی كەناڵی سكای عەرەبیە لە ساڵی 2014 بۆ ساڵی 2016  عێراق 3 ملیار و 700 ملیۆن دۆلاری لە چەك  جەرج كردووە.

بەپێی راپۆرتەكە نوری مالیكی سەرۆك وەزیران ی پێشووی عێراق تۆمەتبارە بە گەندەڵی لە گرێبەستەكانی چەك كە بەهاكەی 44 ملیار دۆلارە.

 





ئەم هەواڵە 1834جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
زۆر خراپ دەکەوێتە خوارەوە
لە قافا گیرا
سامسۆنگ گاڵتە بە ئەپڵ دەکات
ژیانی خۆی کردە قوربانی سەرشێتیەک
خراپی لێ قەوما
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad