English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
بارسا چاودێرى نەبیل فەقیر دەکات
2017-11-07 [11:08 AM]

ZNA- ھەولێر



یانەی بارسێلۆنا لە نزیکەوە چاودێری تواناکانی یاریزانێکی یانەی لیۆن دەکات و دەیەوێت لە گواستنەوەی داھاتووی یاریزاناندا گرێبەستی لەگەڵدا واژۆبکات.

رۆژنامەی سپۆرتی کەتەلۆنی بڵاویکردووەتەوە، دوای ئەوەی بەھۆی ئاستە بەرزەکەیەوە سەرنجی ھەموو لایەکی راکێشاوە. یانەی بارسێلۆنا دەیەوێت گرێبەست لەگەڵ نەبیل فەقیری یاریزانی یانەی لیۆن واژۆبکات، بۆ ئەم مەبەستەش یانە کەتەلۆنییەکە لە نزیکەوە چاودێری تواناکانی ئەو یاریزانە دەکات.

لەلایەن خۆیەوە میشێل ئۆلاسی سەرۆکی یانەی لیۆن رایگەیاندووە، فەقیر یاریزانێکی گرنگە بۆ ئێمە، دەمانەوێت بە ھەر شێوەیەک بێت پارێزگاری لێبکەین.

پێشتر پرسیار لە نەبیل کراوە، ئایا ریال مەدرید ھەڵدەبژێرێت یاخود بارسێلۆنا؟، یاریزانە فەرەسییەکەش گوتوویەتی: ھەردووکیان.

نەبیل فقیر لە ١٤ یاری ئەم وەرزەدا ١٠ گۆڵی تۆمارکردووە و ھاوکاری لیۆنی کردووە بۆ گەشتن بە پلەی سێیەمی ریزبەندی خولی پلە یەکی فەڕەنسا و لە دوای پاریس سان جێرمان و مۆناکۆوەیە.





ئەم هەواڵە 310جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
زۆر خراپ دەکەوێتە خوارەوە
لە قافا گیرا
سامسۆنگ گاڵتە بە ئەپڵ دەکات
ژیانی خۆی کردە قوربانی سەرشێتیەک
خراپی لێ قەوما
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad