|
نووسینی: سوڵحی مەجید لاى هه‌موومان ڕوونه كه ووڵاته‌كه‌مان ڕووبه‌ڕووى قه‌يرانێكى سياسى , ئابورى - سه‌ربازى سه‌خت بۆته‌وه . بۆ پێش‌گرتن له پيلانى ناحه‌ز و نه‌يارانى گه‌له‌كه‌مان له سه‌ر هه‌مووان پێويسته پرسه حزبى و شهخسيهكان وه‌ڵا بێنين و ده‌ست له ناو ده‌ست گه‌ڵ و حكومه‌تى كوردستان بپارێزين . دوێنئ ڕێزدار نێچيرڤان بارزانى له كۆنگره‌يه‌كى ڕۆژنامه‌وانى داواى كرد وه‌زيره‌كانى گۆڕان بگه‌ڕێنه‌وه و نيگه‌رانى قوڵى خۆشى ده‌ربڕى كه ڕووداوه نهخوازراوهكانى ڕابردوو واى كرد وه‌زيره‌كانى گۆڕان له حكومه‌ت دوور بخرێنه‌وه . به‌ڵام به داخه‌وه ووته بێژى گۆڕان زۆر به نه‌رينى وه‌ڵامى ئه‌و په‌يامه‌ى ڕێزدار بارزانى دايه‌وه . كه نه‌ده‌بوو وابئ به‌ڵكو پێويست بوو گۆڕان وه‌ك هێزێكى كاريگه‌ر و خاوه‌ن ژماره‌يه‌كى زۆرى كورسى په‌رله‌مانى شانى بدابوايه به‌ر ئه‌م بار‌و دۆخه . به‌ڵام دياره موزايهداتى حزبى و كۆكردنه‌وه‌ى ده‌نگ لاى گۆڕان گرنگتره له زۆر پرسى نيشتمانى تر . دڵنيام گه‌ر ئه‌نجامى ڕيفراندۆم وه‌ك ئه‌وه‌ى ده‌مانويست وابوايه ئه‌وا هه‌ڤاڵانى گۆڕان و هه‌موو ئه‌وانه‌ى تر كه ئێستا دژى پارتى و بارزانى قسه ده‌كه‌ن پێشى ئێمه ده‌بوون به خاوه‌نى . وه‌ك ووتراوه سه‌ركه‌وتن باوكى زۆره . به‌ڵام نهپێكانى ئه‌نجامى راسته‌وخۆ كه‌س خۆى به خاوه‌نى نازانئ. ئێمه‌ى پارتيهكان باش ده‌زانين ئه‌م پيلانه‌ى دژى گه‌له‌كه‌مان كرا تا سه‌ر نابئ .
دڵنيام ئاسۆ ڕوونه چونكه وادهبينين به به‌رگرى پێشمه‌رگه و خودى جه‌نابى سه‌رۆك مسعود بارزانى ڕاى به‌شێكى زۆرى كۆمه‌ڵكاى نێو ده‌وڵه‌تى به ئه‌مريكا و توركياشه‌وه گۆڕاوه . خۆزگه گۆڕان له گه‌ڵ ئێمه ببان به خاوه‌نى ده‌سكه‌وته‌كانى داهاتوو كه من دڵنيام سه‌رده‌كه‌وين .
ئەم هەواڵە 3286جار خوێندراوەتەوە |