English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
پزیشكێك : نیشانەكانی توشبوونی كۆرپە بەنەخۆشی زه‌ردوویی‌
2017-11-07 [01:19 AM]

هه‌ولێر - ZNA



دوای ئەوەی منداڵ لەدایك دەبێت ئەوە پێویستە چاودێری تەندروستی بكرێت بۆ ئەوەی دووربێت لەتوشبوون بەنەخۆشی د. محمود محمد سادق پسپۆڕی نەخۆشیەکانی مندالان بۆ ئاژانسی هه‌واڵی زاگرۆس گوتی :-

زەردویی یەكێكە لەو نەخۆشیانەی كە توشی منداڵی تازە لەدایك بوو دەبێت ئەمەش بەهۆی بەرزبونەوەی ناسروشتی پێكهاتەی (بیلۆرۆبین) لە خوێنی كۆرپەكەدا.

توێژینەوەیەكی ئەمەریكیش ئەوەی سەلماندوە %60 منداڵ دوای لەدایك بونیان توشی ئەم نەخۆشیە دەبن.

لەنیشانەكانی توشبوون بەم نەخۆشیە:-

١-زەردبونی ڕەنگی پێست بە دیارترین نیشانەكانی توشبوونی منداڵ دادەنرێت بەم نەخۆشیە.

٢-سپێنەی چاوی زەرد دەبێت.

٣-چالاكی كۆرپەكە دادەبەزێت.

٤-ئارەزوی خواردنی شیر ناكات.

٥-دایك دەتوانێت بەسەری پەنجەكانی پەستان بخاتە سەر پێستی جەستەی منداڵەكە ئەگەر ڕەنگی پێستی زەرد بوو دوای ئەوەی پەنجەی لابرد ئەوە ئەگەری زۆرە كۆرپەكە توشبوبێت بەم نەخۆشیە .

لەو کاتەدا پێویستە لە لایەن پزیشکی منداڵ ببینرێت و پشکنینی پێویستی بۆ بکرێت تاوەکو ڕێژەی زەردوویی دیاری بکرێت و ئەگەر پێویستی بە چارەسەر بێت بۆی بکرێت .





ئەم هەواڵە 4675جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
ھەڵۆیەک ھەوڵی رفاندنی منداڵێک دەدات
چەند دیمەنێکی سامناکی زریان و گەردەلوولەکەی ئەمریکا
یەکەم گۆڵی رۆنالدۆ لەگەڵ یانەی یۆڤانتس
منداڵێک بەشێوەیەکی سەرسوڕھێنەر لە رووداوێکی ھاتووچۆ رزگاری دەبێت
پێشبڕکێیەکی ئەسپ سواری کارەساتی لێدەکەوێتەوە
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad