English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
بەرشەلۆنە گرێبەست لەگەڵ مارسێلۆ مۆر دەکات 
2017-11-07 [03:46 AM]

ZNA- ھەولێر 


 

یانەی بەرشەلۆنە بەنیازە لە ماوەی گواستنەوەی زستانە گرێبەست لەگەڵ چەند یاریزانێک مۆر بکات بۆ ئەوەی پێکھاتەی تیپەکەی پێ بەھێز بکات یەکێک لەو یاریزانانەش مارسێلۆی نوێیە . 

بەپێی ھەواڵێکی رۆژنامەی سپۆڕتی کەتەلۆنی ، یانەی بەرشەلۆنە بە نیازە لەماوەی گواستنەوەی زستانە گرێبەست لەگەڵ یاریزانی یانەی کۆرەنتیانسی بەرازیلی جیرمۆ ئارانا مۆربکات . 

لەھەواڵەکە ھاتووە , ئارانا کە مارسێلۆی نوێ ناوبانگی دەرکردوە تەمەنی ٢٠ ساڵە و ئاستێکی نایاب لەگەڵ یانەکەی پێشکەش دەکات و ئەمەش وایکردوە چەندین یانەی ئەوروپی گرنگی بە تواناکانی بدەن و یەکێک لەو یانانەش یانەی بەرشەلۆنەیە. 

لەھەواڵەکە ئاماژە بەوەکراوە , ھەرچەندە سەرۆکی یانەی کۆرەنتیانس دەڵێت ئارانا بۆ فرۆشتن نییە , بەڵام بارودۆخی دارایی ئەو یانەیە زۆر خراپە و لەوانەیە گەر گرێبەستێکی باش پێشکەش بە یانەکە بکرێت ئەوا دەست بەرداری ئەو یاریزانە دەبن . 

یاسین ئەحمەد
 





ئەم هەواڵە 4432جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
فرۆکەوانێک بەم شێوەیە رێز لە مامۆستاکەی دەگرێت
کچێک بە موعجیزە رزگاری دەبێت
لە عێراق بەم شێوەیە ئاوی باران لادەدەن ، بە دڵنیایی دوو جار سەیری دەکەیەوە
چەند دیمەنێک لە لافاوەکە فەرەنسا
ڤیدیۆیی .. شەقامی خۆت و چانسی خۆت
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad