English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
پیاوێک کاری لەشفرۆشی بە ھاوژینەکانی دەکات 
2017-11-07 [04:07 AM]

ZNA- ھەولێر 


سیما کاتێک دووبارە شوودەکاتەوە، وایدەزانی ئیدی ھاوژینە تازەکەی قەرەبووی ژیانە ناخۆشەکەی رابردووی بۆ دەکاتەوە، بەڵام خراپتر لە رابردووی بە چاوی خۆی بینی. ئیشی سیما ئەوە بوو پارە بۆ ھاوژینەکەی پەیدا بکات، جا بە ھەر رێگەیەک بێ.

 

 

سیمای تەمەن ٢٢ ساڵان، خاوەنی دوو منداڵە لە ئاراسی تەمەن ٢٨ ساڵ. سیما خەڵکی رۆژھەڵاتی کوردستانە. ئاراسیش کە باوکی خەڵکی رۆژھەڵاتی کوردستانە و دایکی خەڵکی سلێمانییە، لەسەر ناسنامەی دایکی رەگەزنامەی عێراقی وەرگرتووە و لە سلێمانی نیشتەجێ بووە.

سیما دوو جار شووی کردووە، جاری یەکەم لە ھاوژینەکەی جیابووەتەوە و جاری دووەم لە ئێران لەسەر دەستی مەلایەک  ھاوسەرگیری لەگەڵ ئاراس کردووە. سیما دەڵێت "ئاراس بێکار بوو، بەردەوام سەرخۆش بوو، پێیدەگوتم پارەم بۆ پەیدا بکە، جا چۆنی پەیدا دەکەی ئارەزووی خۆتە".

ئەو ژنە رووداوێک دەگێڕێتەوە کە دوو ساڵ لەوبەر بەسەری ھاتووە و تەواوی ژیانی گۆڕیوە. دەڵێت "دوو ساڵ لەمەوبەر، شەوێک ئاراس بە سەرخۆشی گەڕایەوە ماڵەوە، دوو گەنجیشی لەگەڵدا بوو، ھەریەکەیان ٥٠ ھەزار دیناریان دایە ئاراس و بەبەرچاوی ئەوەوە بەزۆر دەستدرێژییان کردە سەرم، و دواتر رۆیشتن".

ئاراس ھەر ئەو شەوە بە سیما دەڵێت بۆ ئەوەی بژین، ئیدی لەمەودوا ئەوە کارتە. سیما دەڵێت "لەبەر ئەوەی لێرە بێکەس بووم، بۆیە بەناچاری قبوڵم کرد". 

لەو رۆژەوە نووستن لەگەڵ ئەو پیاوانەی ھاوژینەکەی دەیھێنانە ماڵەوە، بووە پیشەی سیما. ئەو دەڵێت "ئاراس بە شەو و بە رۆژ پیاوی دەھێنایە ماڵەوە. رۆژانە لانیکەم پێنج پیاو لەگەڵم دەخەوتن، بۆ ھەر پیاوێکیش ئاراس ٥٠ ھەزار دینار یان زیاتری وەردەگرت و پارەکەشی بۆ خۆی ھەڵدەگرت، تەنیا خەرجی خۆم و منداڵەکانی دەکرد".

دوای دوو ساڵ، سیما بەتەواوی لەم کارە بێزار دەبێت، بۆیە بڕیار دەدات دایکی تێبگەیەنێت، دایکیشی دێتە سلێمانی، سیما دەتۆرێت و ماوەیەک دەچێتەوە لای دایکی، بەڵام وەک خۆی دەڵێت "نەمدەتوانی دوور لە منداڵەکانم بژیم، بۆیە دوای چەند مانگێک بڕیارمدا بگەڕێمەوە بۆ لای ئاراس، بەڵام بە مەرجی ئەوەی جارێکی دیکە لەشفرۆشیم پێ نەکات".

بەڵام کاتێک سیما دەگەڕێتەوە، دەبینێت ئاراس ژنێکی دیکەی ھێناوە، ئەو دەڵێت "کە بینیم ئاراس ھاوسەرگیری لەگەڵ ژنێکی دیکەش کردووە زۆر تووڕە بووم، بەڵام چارم نەبوو لەبەر منداڵەکانم قبوڵم کرد، ژنەکەی دیکەی ناوی سۆزەیە و ئەویش وەکو من لە دەرەوەی دادگا مارە کراوەو گرێبەستی ھاوسەرگیریمان نییە".

سیما دەڵێت: "رۆژانە ئاراس و سۆزە دەچوونە دەرەوە، بە منیان نەدەگوت بۆ کوێ دەچن، دیار بوو کارێک دەکەن، بەڵام نەیاندەھێشت من بزانم خەریکی چین، دوای ماوەیەک ئاراس شەوێک دیسان پیاوی ھێنایە ماڵەوە، سەیرم کرد سۆزە لای ئاسایی بوو، بۆیە کردم بە شەڕ لەگەڵیان و رۆیشتم، بە ئاراسم گوت شکاتت لێدەکەم، چووم بۆ لای دایکم، ئەویش ھاتە ماڵەوە ھەڕەشەی لە ئاراس کرد و گوتی شکاتت لێدەکەم، بەڵام چەقۆی لە دایکم دا".

 دواتر ئاراس بڕیار دەدات دەست بە ژیانێکی تازە بکەن و ئاشت دەبنەوە، ھەروەھا بڕیار دەدەن سلێمانی جێبھێڵن و لە ھەولێر نیشتەجێ ببن، بەڵام وەک سیما دەڵێت ژیانە نوێیەکەیان کورتخایەن بوو "ئاراس دووبارە پیاوی ھێنایەوە بۆ ماڵەوە، سۆزەش بەمە رازی بوو، بەڵام من قبوڵم نەکرد دووبارە ببمەوە بە لەشفرۆش، بۆیە سکاڵام لەدژی ھەردووکیان تۆمار کرد".

پێش ھەڵاتن دەستگیرکران

دوای سکاڵاکەی سیما لەسەر ئاراس و سۆزە، پۆلیسی ھەولێر بڕیاری دەستگیرکردنی بۆ دەرکردن، کاتێکیش گەیشتنە ماڵیان ئاراس لەگەڵ ھاوژینی دووەمی خۆیان کۆکردبووەوە بۆ ئەوەی ھەڵبێن، بەڵام پۆلیس دەستگیری کردن.

رائید ھۆگر عەزیز، گوتەبێژی پۆلیسی ھەولێر  گووتی : "ئەو خێزانە چەند رۆژێکە ھاتوونەتە ھەولێر، پیاوەکە ویستوویەتی بازرگانی بە ھەردوو ژنەکەیەوە بکات، پاش تۆمارکردنی سکاڵا لەلایەن ھاوژینی یەکەمی پیاوەکە، دادوەر بڕیاری دەستگیرکردن و زیندانیکردنی پیاوەکە و ھەردوو ھاوژینەکەی دەرکرد، ئێستاش پیاوەکە بەپێی ماددەی سێی لەشفرۆشی و ھاوژینەکانی بەپێی مادەی چواری ھەمان یاسا دەستگیرکراون".


ی. ا
سەرچاوە / رووداو
 





ئەم هەواڵە 19771جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
فرۆکەوانێک بەم شێوەیە رێز لە مامۆستاکەی دەگرێت
کچێک بە موعجیزە رزگاری دەبێت
لە عێراق بەم شێوەیە ئاوی باران لادەدەن ، بە دڵنیایی دوو جار سەیری دەکەیەوە
چەند دیمەنێک لە لافاوەکە فەرەنسا
ڤیدیۆیی .. شەقامی خۆت و چانسی خۆت
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad