English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
سانجێرمان جێگرەوەی کاڤانی دیاری کرد 
2017-11-07 [06:13 AM]

ZNA- ھەولێر 


 
یانەی پاریس سانجێرمانی فەرەنسی لەھەوڵدایە بۆ ئەوەی گرێبەست لەگەڵ ھێرشبەرێکی دیکە مۆربکات بۆ ئەوەی ببێتە جێگرەوەی ئیدنسۆن کاڤانی. 

بەپێی ھەواڵێکی رۆژنامەی مارکای ئیسپانی ، بەرپرسانی یانەی پاریس سانجێرمان بە نیازن لە ھاوینی داھاتوو دەست بەرداری ئیدنسۆن کاڤانی ببن بەھۆی ئەوەی کێشەیەکی زۆری لەگەڵ ئەستێرەی یەکەمی یانەکە نەیمار داسێلڤا ھەیە . 

لەھەواڵەکە ھاتووە , بەرپرسانی یانەی پاریس سانجێرمان پەیوەندی بە بریکاری کارەکانی یاریزان ئەلڤارۆ مۆڕاتا کردوە بۆ ئەوەی رازی بکەن ببێتە شوێنگرەوەی کاڤانی لە یانەی پاریسی . 

لەھەواڵەکە ئاماژە بەوەکراوە . ھەرچەندە مۆڕاتا لەگەڵ یانەی چێلسی ئاستێکی نایاب پێشکەش دەکات و لە کۆی ١٤ یاری ٨ گۆڵی تۆمار کردوە بەڵام چەندین جار گووتوویەتی لە لەندەنی پایتەخت ھەست بە ئاسوودەیی ناکات , ئەمەش رێگە خۆشکەرە بۆ یانەی پاریسی کە گرێبەستی لەگەڵ مۆربکات. 

یاسین ئەحمەد
 





ئەم هەواڵە 592جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
زۆر خراپ دەکەوێتە خوارەوە
لە قافا گیرا
سامسۆنگ گاڵتە بە ئەپڵ دەکات
ژیانی خۆی کردە قوربانی سەرشێتیەک
خراپی لێ قەوما
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad