English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
زەوی دەبێتە یەک تۆپەڵە ئاگر 
2017-11-07 [09:15 AM]

ZNA- ھەولێر 


زانای بەناوبانگی بواری فیزیا ستیڤن ھوبگنز ھۆشداری دەدات کە لەماوەی داھاتوو پلەکانی گەرما لەسەر زەوی بەرادەیەکی زۆر بەرز دەبێتەوە و ژیان لەسەر زەوی نامێنێت و مرۆڤایەتی لە ناو دەچێت. 

لەمیانەی وتەیەکی لە کۆنگرەی زانستی کە لە پەکینی پایتەختی چین سازکرابوو , ھۆبگنز گووتی : پێویستە لەسەر مرۆڤایەتی پلانی ئەوە دابڕێژێت لەماوەی ٦٠٠ ساڵی داھاتوو ھەسارەی زەوی چۆل بکات و شوێنێکی دیکە لەسەر ھەسارەکانی دیکە بدۆزێتەوە ئەگەر نا توخمی مرۆڤایەتی لەناو دەچێت . 

ھۆبگنز دەڵێت : زیاد بوونی ژمارەی دانیشتوانی سەر زەوی و داواکاری زۆری خەڵک بۆ سەرچاوەکانی ووزە دەبێتە ھۆی دروست بوونی کارەسات لەسەر زەوی و دواتر پلەکانی گەرما بەرز دەبنەوە و زەوی دەبێتە تۆپەڵێک ئاگر . 

ھەرچەندە ھۆبگنز خاوەن پێداویستی تایبەتە و لە تەمەنی ٢١ ساڵی تووشی نەخۆشییەک بوو کە خانەکانی تووشی ئیفیلج بوون ھاتووە , بەڵام لەگەڵ ئەوەش لە لێکۆڵینەوەکانی بەردەوامە لە بواری فیزیا بۆ ئەوەی یارمەتی مرۆڤایەتی بدات بۆ گەیشتن بە ھەسارەکانی دیکە و پارێزگاری کردن لە رەگەزی مرۆڤایەتی . 

ھەروەھا ھۆبگنز لەبەشێکی وتەکانی ھۆشداری دا لەگەشەکردنی بەکارھێنانی رۆبۆتەکان بەشێوەیەک رۆژێک دابێت نەتواندرێت کۆنترۆل بکرێت . 

یاسین ئەحمەد 
سەرچاوە / سکای نیوز
 





ئەم هەواڵە 31027جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
فرۆکەوانێک بەم شێوەیە رێز لە مامۆستاکەی دەگرێت
کچێک بە موعجیزە رزگاری دەبێت
لە عێراق بەم شێوەیە ئاوی باران لادەدەن ، بە دڵنیایی دوو جار سەیری دەکەیەوە
چەند دیمەنێک لە لافاوەکە فەرەنسا
ڤیدیۆیی .. شەقامی خۆت و چانسی خۆت
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad